هەڵبژاردەی عێراق لە یانەی ڕیاڵ بیتسی ئیسپانی بردەوە


هەڵبژاردەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی لاوانی عێراق، لە سێیەمین تاقیكردنەوەدا لە كەمپی مەشقەكانی لە ئیسپانیا، بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە یانەی ڕیال بیتسی خوار تەمەن 21 ساڵانی بردەوە.

ئەمڕۆ دوو شەممە، هەڵبژاردەی عێراق بە ئەنجامی (3-1) لە یانەی ڕیاڵ بیتسی ئیسپانی بردەوە، یارییەكەش لە چوارچێوەی ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردەكەیە بۆ جامی جیهانی لاوانی ئەرجەنتین كە لە 20 بیستی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت.

پێشتر هەڵبژاردەی لاوانی عێراق بە ئەنجامی 3-2 لە هەڵبژاردەی لاوانی ڤاتیكانی بردبووەوە، و بە ئەنجامی 1-1 لەگەڵ لاوانی بەڕازیل یەكسان بوو.

هەڵبژاردەی لاوانی عێراق لە چوارشەممەی داهاتوودا لە دوایین تاقیكردنەوەی خۆی ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی جبل تارق دەبێتەوە.

تاوەباران و هەورەتریشقە هەرێم دەگرێتەوە
پێشت تاوەباران و هەورەتریشقە هەرێم دەگرێتەوە
ئەمە گرانكردنی‌ بەنزینە، یان یەكخستنی‌ نرخ؟
دواتر ئەمە گرانكردنی‌ بەنزینە، یان یەكخستنی‌ نرخ؟
پەیوەندیدار