هەولێر؛ دەست ڕێژی گوللە لەكەسێك كرا


لە ڕووداوێكی تەقەكردندا لە شاری هەولێر هاووڵاتیەك بریندار كرا و هێزە ئەمنییەكان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە.

لەگەڕەكی تەیراوەی شاری هەولێر لە نزیك شەقامی 60 مەتری شەرە تەقە ڕوویدا و بەهۆیەوە كەسێك برینداربووە و رەوانەی نەخۆشخانە كراوە.

بەپێی زانیارییەكان، ڕووداوەكە بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە بووە و هێزە ئەمنییەكان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە.

 

كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی محەمەد شیاع سوودانی توشی ڕووداوی هاتووچۆ بوون و گیان لەدەستدان هەیە
پێشت كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی محەمەد شیاع سوودانی توشی ڕووداوی هاتووچۆ بوون و گیان لەدەستدان هەیە
پارەی گەنمی جوتیاران زیاد دەكرێت
دواتر پارەی گەنمی جوتیاران زیاد دەكرێت
پەیوەندیدار