ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

“ئاوی خواردنەوە نەما”
ئێران ئاوی شارێكی هەرێمی كوردستانی گرتەوە

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی‌ هەرێمی‌ كوردستان ئاشكرای دەكات، كە كۆماری ئیسلامی ئێران ئاوی زێی بچوكی گرتووەتەوە و بەهۆیەوە كێشەی بۆ ئاوی خواردنەوەی شاری قەڵادزێ دروست كردووە و دەشڵێت: “تا ئێستا ئاوی خواردنەوە دابەش نەكراوە”.

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی‌ هەرێمی‌ كوردستان ئاشكرای دەكات، كە كۆماری ئیسلامی ئێران ئاوی زێی بچوكی گرتووەتەوە و بەهۆیەوە كێشەی بۆ ئاوی خواردنەوەی شاری قەڵادزێ دروست كردووە و دەشڵێت: “تا ئێستا ئاوی خواردنەوە دابەش نەكراوە”.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداو و كۆگاكانی ئاو لە وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ئاماژەی بەوەكردووە، “بەیانی ئەمڕۆ شەممە 2018/6/2، كۆماری ئیسلامی ئێران ئاوی زێی بچوكی گرتووەتەوە و تاوەكو ئێستاش بەردەوامە و بەهۆیەوە كێشە بۆ ئاوی خواردنەوەی شاری قەڵادزێ دروستبووە و ئاوی خواردنەوە دابەش نەكراوە”.

ڕاشیگەیاندووە، گرتنەوەی ئاوی زێی بچووك لەكاتێكدایە 1-6 كاتی بەردانەوەی ئاوە نەوەك گرتنەوەی، هەرێمی كوردستانیش لەو بەروارە ئاو بۆ خواروو و ناوەڕاستی عیراق بەردەداتەوە، بەڵام بەداخەوە كۆماری ئیسلامی ئێران لە جیاتی بەردانەوەی ئاو، هەڵساوە بە گرتنەوەی و ئەمەش بۆ دووەم جارە ئاو دەگرێتەوە.

وەزارەتی كشتوكاڵ ئاشكراشی كردووە، لەگەڵ دروست بوونی كێشەكە رێباز حەملان، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە وەكالەت لەگەڵ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی حكومەتی هەرێم و سەركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر و لایەنە پەیوەندارەكان لە پەیوەندی بەردەوامدایە بۆ چارەسەركردنی كێشەكە.

بەڕێوەبەری گشتی بەنداو و كۆگاكانی ئاو لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو جەختیشی كردۆتەوە، لە پەیوەندیدان لەگەڵ وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو لە حكومەتی عیراقی فیدراڵ.

ئابوری

لە سلێمانی 800 هەلی كار ڕادەگەیەنرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
ڕێكخراوێكی نێودەوڵەتی هەلی كاركردن بۆ 800 كەس لە سلێمانی ڕادەگەیەنێت و بەرپرسی ڕێكخراوەكە لە هەرێم دەڵێت: ” كار دەكەن بۆ دروستكردنی (ئاگربڕ) لە شاخی ئەزمڕ و گۆیژە”.

بەپێی هەواڵێك، كە ماڵپەڕی فەرمی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، د.هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگا پێشوازی كردووە لە رۆلاد لاكنەر، جێگری بەڕێوەبەری ڕێكخراوی GIZی ئەڵمانی لە عێراق و لێپرسراوی راستەوخۆی ڕێكخراوەكە لە هەرێمی كوردستان.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، ڕێكخراوەكە بەڵێنی بەردەوامبوونی پڕۆژە بەگەڕخراوەكانی ڕێكخراوی GIZی داوە تا كۆتایی ساڵی ٢٠١٩ و كاركردنیش لەسەر بەگەڕخستنی پڕۆژەكانی بواری هاوكاری مرۆیی و پەرەپێدانی گەنجان و گەشەكردنی كەرتی تایبەت.

لاكنەر، ئاماژەی بەوەكرد، كە لە ئێستادا ڕێكخراوەكەیان كاردەكات بۆ دروستكردنی (ئاگربڕ) لە شاخی ئەزمڕو گۆیژە، بڕیاریشە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا (٨٠٠) هەلی كار ڕابگەیەنێت بۆ پاراستن و خزمەتكردنی پاركی ئازادی و هەواری شار لە سلێمانی.

ڕاشیگەیاندووە، كە لە پڕۆگرامی ڕێكخراوەكە بۆ ساڵی ٢٠١٩دا بایەخی تایبەتی بە سلێمانی دەدرێت.

ڕێكخراوی GIZ یەكێكە لە گەورەترین ڕێكخراوە حكومییەكانی حكومەتی ئەڵمانیا كە لەلایەن وەزارەتی پەرەپێدانی ئەڵمانیاوە پشتیوانی دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

هەفتەی داهاتوو مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەشدەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم دووەم خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان-ی فەرمانبەران بڵاودەكاتەوە و بە پێدانی مووچەی خانەنشیان، كۆتایی بە دابەشكردنی دێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ڕۆژی یەك شەممە 22/7/2018 مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەشدەكرێت.

ڕاشیگەیاندووە، ڕۆژی دوو شەممە 23/7/2018 مووچەی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستی تایبەتەكان دابەشدەكرێت.

ڕوونیشی كردۆتەوە، ڕۆژی سێ شەممە 24/7/2018 مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و سەرۆكایەتییەكانی (پەرلەمانی كوردستان و و ئەنجومەنی وەزیران و هەرێم) دابەشدەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە ڕۆژی چوار شەممە و پێنج شەممە 25_26/7/2018 مووچەی خانەنیشنی سەربازی و لیواكانی نەوت و گاز دابەشدەكرێت.

وەزارەتی دارایی ئەوشی خستۆتەڕوو، كە ڕۆژی یەك شەممە 29/7/2018 بە پێدانی مووچەی “خانەنشینی شارستانی” كۆتایی بە دابەشكردنی مووچە دێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بە بەڵگە.. دابەشكردنی موچەی بەشێك لە فەرمانبەران دوادەكەوێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەهۆی تێكچوونی دۆخی ئەمنی باشور و ناوەڕاستی عێراقەوە، بانكی ناوەندیی عێراق سەرجەم پرۆسەكانی ناردنی پارەی لەنێوان بانكە حكومییەكان و بانكە ئەهلییەكان ڕاگرت و بڕیاریدا كە موچەی ئەو وەزارەتانەی تائێستا موچەیان وەرنەگرتووە دوابخرێت بۆ مانگی داهاتوو.

بەپێی نووسراوێكی بانكی ناوەندیی عێراق، كە دوێنێ پێنج شەممە و ئیمزای عەلی موحسین ئیسماعیل، بەرێوەبەری بانكی ناوەندی عێراقی بەوەكالەت لەسەرە، ئاماژە بەوەكراوە، هیچ ئاڵوگۆڕێكی پارە ناكرێت لە پارێزگاكانی باشور و ناوەڕاستی عێراقدا و ئەو وەزارەتانە تا دەرچوونی بڕیارەكە موچەیان وەرنەگرتووە، موچەكانیان دەكەوێتە مانگی ئابەوە.

حكومەتی عێراق لەسەرەتای هەموو مانگێكەوە دەست دەكات بە دابەشكردنی موچە و لە كۆتایی مانگدا تەواوی موچەی وەزارەتەكان دابەش دەكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین