بەڤیدیۆ، مێردمنداڵێكی ئازا ژیانی 70 كەس لە مردن ڕزگاردەكات


خوێندكارێكی ئەمریكی تەمەن 13 ساڵ توانی پاسی قوتابخانەكەیان بوەستێنێت كە دەیان خوێندكاری تێدابوو، دوای ئەوەی شۆفێرەكەی بێهۆش بووە.

ڕووداوەكە لە ویلایەتی میشیگان لە باكووری ئەمریكا ڕوویدا، كاتێك مێردمنداڵێك بە ناوی دیلۆن ڕیڤز لە كورسییەكەی هەستا و سوكانی پاسەكەی كۆنترۆڵكرد، پاش ئەوەی تێبینی كرد كە شۆفێرەكە بێهۆش بووە.

وتەی ڕۆبەرت لیڤێرنۆیس بەرپرسی قوتابخانە حكومییەكانی ناوچەكە، ئەو خوێندكارە توانیویەتی ئۆتۆمبێلەكە لە ناوەڕاستی ڕێگاكەدا ڕابگرێت.

بەپێی گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە بڵاوكراوەتەوە، پاسەكە نزیكەی 70 خوێندكاری قوتابخانەی ناوەندی “لویس ئی كارتەر”ی شاری وارنی تێدابووە، كاتێك شۆفێرەكە بێهۆش بووە.

لە ڤیدیۆكەدا هاواركردنی خوێندكارەكان دەبسترێت، كاتێك ڕیڤز پاسەكە كۆنترۆڵ دەكات و هاوار دەكات بۆ ئەوەی كەسێك پەیوەندی بە ژمارە 911وە بكات.

لەو بارەیەوە جۆناسان لافێرتی بەرپرسی یانەی وارن لە پۆستێكی فەیسبوكدا نووسیویەتی “وارن زۆر شانازی بە دیلۆن ڕیڤزی پاڵەوانەوە دەكات كە خوێندكاری پۆلی حەوتەمە”.

هەروەها دەڵێت “ئەو مێردمنداڵە كاتێك شۆفێری پاسی قوتابخانەكەی باری تەندروستی تێكچوو، پاسەكەی ڕاگرتووە و ڕێگەی لە ڕوودانی ڕووداوێك گرتووە، گەر ڕوویبدایە كارەساتبار دەبوو”.

 

خەڵك؛ وردەكاری گۆڕینی فۆڕمی خۆراكی هاووڵاتیان بڵاودەكاتەوە
پێشت خەڵك؛ وردەكاری گۆڕینی فۆڕمی خۆراكی هاووڵاتیان بڵاودەكاتەوە
خوشكەكەی سەرۆكی كۆریای باكوور هێرشێكی توند دەكاتە سەر بایدن
دواتر خوشكەكەی سەرۆكی كۆریای باكوور هێرشێكی توند دەكاتە سەر بایدن
پەیوەندیدار