ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

كەش‌و هەوای ئەمڕۆو سبەی شارەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەپێی پێشبینییەكانی ماڵپەڕی كەشناسی (accuweather )، ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 41 پلە و لە سلێمانی 41 پلە و لە دهۆك 38 پلەو لە كەركوكیش 42 پلە دەبێت.

ماڵپەڕەكە پێشبینییەكانی بۆ سبەینێ هەینی بەم شێوەیەیە كە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 41 پلە و لە سلێمانی 40 پلەو لە دهۆك 37 پلەو لە كەركوكیش 42 پلە دەبێت.

بەپێی زانیاریییەكانی ئەم ماڵپەڕە، پلەكانی گەرما تاكو دووشەمەی داهاتوو بە نزمی دەمێننەوە، بەڵام دواتر پلەكانی گەرما بەرێژەیەكی بەرچاو بەرز دەبنەوە.

کوردستان

لەسلێمانی؛ خشتەی سەردانكردنی زیندانیان لە ڕۆژانی جەژن بڵاوكرایەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی چاكسازی گەورانی سلێمانی خشتەی سەردانكردنی زیندانیان لە ڕۆژانی جەژنی قوربان بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان ڕێگە بە كەسوكاریان نادرێت سەردانی بەندكراوان ‌و سزادراوان بكەن.

بەڕێوەبەرایەتی چاكسازی گەورانی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا، كە وێنەیەكەی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، ئاگاداری سەرجەم و كەسوكاری سزادراوان دەكەینەوە، كە سەردانیكردن بۆ بەندینخانەكان لە ڕۆژانی پشووی جەژنی قورباندا تەنها ڕێگە بە كەس و كاری دەرەجە یەك و دووی سزادراوان دەدرێت ‌و پێویستە هاوڵاتی لە كاتی سەردانكردندا پێناسی باری شارستانی پێ بێت.

دەشڵێت: “لە یەكەم ڕۆژدا بەهیچ شێوەیەك سەردانی كدرن ئەنجام نادرێت، لە دووەم ڕۆژی جەژنەوە دەستپێدەكات ‌و تەنها بۆ سزادراوانی بلۆكی یەك لەگەڵ بەشی پێشوازی ‌و بەڕێكردن دەبێت”.

ڕاشیگەیاندووە، لە سێیەم ڕۆژی جەژنی قورباندا، سەردانیكردن بۆ سزادراوانی بلۆكی دوو لەگەڵ ئەو سزادراوانەی، كە بە سزای لە سێدارەدان سزادراون ئەنجام دەدرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەرمی هاوڵاتییەك لە ماڵەكەی خۆیدا دۆزرایەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، تەرمی هاوڵاتییەك لە ماڵەكەی خۆیدا و لە شوقەكانی سائیب ستی لەشاری سلێمانی دۆزرایەوە، كە فیشەكێك بەسەریەوە بووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 15ی ئابی 2018، تەرمی هاوڵاتییەك لە ماڵەكەی خۆیدا و لە شوقەكانی سائیب ستی لەشاری سلێمانی دۆزرایەوە، كە فیشەكێك بەسەریەوە بووە.

دەشڵێت: “هاوڵاتییەكە ناوی (گ ، م ، س) و لەدایكبووی 1977 ە، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمی بەڵگەی تاوان كەشف و هێڵكاری بۆ شوێنی ڕوداوەكە كرا و تەرمەكەی گواسترایەوە بۆ پزیشكی دادوەری لەشاری سلێمانی” .

ڕاشیگەیاندووە، لە ئێستاشدا لەلایەن بنكەی پۆلیسی چوارچراوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ هۆكاری گیانلەدەستدانی هاوڵاتییەكە كراوەتەوە و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بارزانی داوا لە ئەمریكا دەكات سێ‌ پرنسیپ ڕەچاو بكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق و كونسوڵی گشتیی ئەمەریكا لە هەولێر دەكات و ڕایدەگەیەنێت، ڕەچاوكردنی سێ پڕەنسیپ دەبێتە هۆی چارەسەركردنی زۆر لە كێشەكان.

ماڵپەری فەرمی مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوار شەممە 15ی ئابی 2018 لە سەڵاحەددین، بارزانی پێشوازی لە دۆگڵاس سڵێمان، باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق و ستیڤ فاگین، كونسوڵی گشتیی ئەمەریكا لە هەولێر كرد.

ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، لە دیدارێكدا بارودۆخی سیاسیی عیراق و ناوچەكە و پێشهاتە تازەكان لەسەر ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی تاوتوێ كرا و باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق ستراتیژیی وڵاتەكەی لەبارەی دوا وێستگەكانی شەڕی داعش و یارمەتیدانی ئاوارە و پێكهاتەكانی عیراق و هەروەها گۆڕانكارییە هەرێمایەتییەكان بۆ بارزانی خستەڕوو و ئاماژەیشی بە ڕۆڵی كاریگەری بارزانی و حكوومەتی هەرێم دا لە پەنادان و پاراستنی پێكهاتە و ئاوارەكانی عێراق لە شەڕی تیرۆریستانی داعش.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بیروڕا لەبارەی عیراقی دوای هەڵبژاردن و هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی حكوومەتی تازە و هاوكێشەكانی ناو عێراق ئاڵوگۆڕ كرا و بارزانی جەختی لەوە كردەوە، كە ئەوەی بە لای هەرێمی كوردستانەوە گرنگە بەرنامەی حكوومەتی ئاییندەی عیراقە و هەروەها پابەندبوونی لایەنەكان بە سێ پڕەنسیپی هاوبەشی لە حوكمداری و تەوافوق لە یاسادانان و هاوسەنگی لە دامەزراوەكان ئەولەویەتی سەرەكییە.

بارزانی جەختی لەوەش كردەوە، كە ڕەچاوكردنی ئەو سێ پڕەنسیپە دەبێتە هۆی چارەسەركردنی زۆر لە كێشەكان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین