گووگڵ ژێرنووسی كوردی بۆ ڤیدیۆ زیاد دەكات


دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری كۆمەڵگە” گووگڵ كراودسۆرس” لە عێراق ڕایدەگەیەنێت، كە دوای زیادكردنی ژێرنووس بۆ ڤیدیۆ لەلایەن گووگڵەوە، هەروەها ژێرنووسی كوردیش بە شێوە زاری سۆرانی زیاد كراوە.

بۆكان حەسەن، دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری كۆمەڵگە” گووگڵ كراودسۆرس” لە عێراق بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، گووگڵ ژێرنووسی ڕاستەوخۆ چالاک دەکات بۆ گووگڵ کروم لە کاتی تەماشاکردنی ڤیدیۆی زمانەکانی “ئینگلیزی، فەڕەنسی، ئیسپانی، یابانی، ئیتاڵی، ئەڵمانی لە یوتیووب.

ڕاشیگەیاند، بەپێی ئەو سیستمە وەرگێڕانی دەقی ژێرنووسەکان بۆ 133 زمان لە نێوانیاندا زمانی کوردی شێوەزاری سۆرانیشی تێدایە.

دەشڵێت: “لە کاتی بەردەست بووندا بۆ هەموو لایەک بڵاوی دەکەمەوە”.

كاتی دروست كردنی 20 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون دیاریكرا
پێشت كاتی دروست كردنی 20 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون دیاریكرا
تۆمەتبارانی منداڵە فڕێدراوەکەی کەلار دەستگیرکران
دواتر تۆمەتبارانی منداڵە فڕێدراوەکەی کەلار دەستگیرکران
پەیوەندیدار