داعش دوو هاووڵاتی كورد دەڕفێنن و یەكێكیان دەكوژێت



دوێنێ‌ هەینی، چەكدارانی داعش لە سنووری قەرەچووغ دوو هاووڵاتی كورد دەڕفێنن و یەكێكیان بە بیانووی ئەوەی لە سوپای عێراق دەوام دەكات، دەكوژن.

غـازی فەیسـەڵ، كارگێڕی مەڵبەندی قەرەچوغ لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوێنێ كاتژمێر 5ی ئێوارە چەكدارانی داعش لە نزیك ناحیەی گوێڕ دوو كەس لەڕاوە ماسی دەسگیر دەكەن بەناوەكانی (غازی قاسم ابراهیم ) و ( زەینەل عومەر سابیر).

ڕاشیگەیاندووە، تیرۆرستانی داعش (غازی قاسم) تیرۆر دەكەن بەبیانوی ئەوەی لە ڕیزەكانی سوپای عێراق دەوام دەكات و (زەینەل عومەر سابیر) ئازاد دەكەن.

ڕوونیشی كردۆتەوە، لە ڕۆژهەڵاتی قەرەچوغ بەرامبەر گردی غەڕڕە، داعش كاتژمێر 9ی شەوی ڕابردوو هێرشیان كردە سەر ڕەبایەكی سوپای عێراق و سەربازانی سوپای عێراق ڕووبەڕوویان بوونەوە و داعشەكان ڕایان كرد.

چەكدارانی داعش هەمو وساڵێك لەوەرزی دروێنەدا كردەوە تیرۆرستیەكانیان زیاتر دەكەن، بۆیە وەك ئەو كارگێڕ مەڵبەندەی یەكێتی دەڵێت: “پێویستە هەمووهێزە ئەمنیەكان و عێراقیەكان و هاوپەیمانان و هەرێم زیاتر چاودێری سنورەكانمان بكەن بۆ سەلامەتی گیانی هاووڵاتیان و سەركەوتنی وەرزی دروێنە تا مەترسی لەسەر سووتانی دەغڵ و دانی جووتیارانیش نەمێنێت”.

وێنەی (غازی قاسم) كە لەلایەن چەكدارانی داعش-ەوە كوژرا

كیژان گۆرانییەكی زەكەریا دەڵێتەوە
پێشت كیژان گۆرانییەكی زەكەریا دەڵێتەوە
لە هەرێمی كوردستان بەفر دەبارێت
دواتر لە هەرێمی كوردستان بەفر دەبارێت
ەیوەندیدار