شارەزایەکی کەشناسی: لە هاویندا ناوبەناو بارستە ھەوای فێنک لە نێوان شەپۆلە گەرماکاندا ئەبێت



شارەزایەكی كەشناسی رایگەیاند، هاوینی ئەمساڵ بەراورد بە بەهاوینی دوو ساڵی رابردوو فێنكتر دەبێت و ماوەی مانەوەی شەپۆلە بەتینەكانی گەرما كورت دەبنەوە، ئەگەری بارانبارینی ناوبەناو و هەورە بروسكەش هەیە، بارانبارینیش لە پایزدا پێشدەكەوێت.

ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاندوە، “دوای وشكە ساڵی دوو ساڵی پێشتر لەسەر ناوچەكانمان بەهۆی ساردبونەوەی ئاوی ناوچەكانی ناوەراست و رۆژهەڵاتی زەریای هێمن واتا ڕودانی دیاردەی لانینا لەنێوان هاوینی ٢٠٢٢ بۆ زستانی ٢٠٢٣كە ئەمەش گۆڕانكاری بەسەر كەشوهەوادا هێنا هەرزو لەماوەی ئەو دوو ساڵەدا هۆشداریمان لەرودانی وشكە ساڵیدا بۆ ناوچەكانی هەرێمی كوردستان كە لەبەهاری ٢٠٢٢یش مژدەی ئەوەمان راگەیاند كە وەرزی بارانی ٢٠٢٢بۆ ٢٠٢٣ باش ئەبێت كاریگەری ئەم دیاردەیە كەمتر ئەبێتەوە”.

سەبارەت بە کەشوهەوای هاوینی ئەمساڵ ئەو شارەزایەی کەشناسی دەشڵێت: “سەبارەت بە وەرزی هاوینی ئەمساڵ كە بێگومان لە دوو هاوینی ماوەی رودانی لانینا جیاوازتر دەبێت بۆ هاوینی ئەمساڵ، دیاردەی ئێل نینۆمان دەبێت لەگەڵ گەرمبونەوەی رۆژئاوای زەریای هیند كە هەردو دۆخەكە لە هاوینی دوو ساڵی پێشتردا پێچەوانەكەی بووە و پێشبینیەكانیش بەو جۆرەن كە هاوینی ٢٠٢٣ی ئەمساڵ بەتێكرای تەواوی وەرزەكە لەچاو دوو ساڵی پێشتر باشتر دەبێت لەڕوی گەرماوە”.

راشیگەیاندووە:”ماوەی مانەوەی شەپۆلە بەتینەكانی گەرما لەسەر ناوچەكە كورت دەبنەوە ناوبەناو بارستە هەوای فێنك لەنێوان شەپۆلە گەرماكاندا دەبێت و هەورە بروسكە و بارانبارینی هاوینەمان زیاتر دەبێت، بەو مانایە نا كە هاوینمان باراناوی بێت، بەڵام حاڵەتی زیاتر لە دوو ساڵی پێشتر، كۆتاییهاتنی وەرزی گەرماش زووتر دەبێت لە كاتی ساڵانی پێشتر، بەهۆی روودانی دیاردەی ئێل نینۆ و ئەو گۆڕانكارییانەی بەسەر كەشوهەوای جیهاندا دێت”.

لە کۆتایشدا دەڵێت:”پێشبینیمانوایە وەرزی بارانبارین لە پایزی ٢٠٢٣ بەراورد بە ساڵانی رابردو پێشبكەوێت و پایزێكی تەڕ و باراناویشمان هەبێت نزیك هاوشێوەی پایزی ساڵانی ٢٠١٥ یان ٢٠١٩”.

ژمارەیەک گەڕەکی هەولێر دوو رۆژ بێ ئاو دەبن
پێشت ژمارەیەک گەڕەکی هەولێر دوو رۆژ بێ ئاو دەبن
لەبارەی زۆربوونی حاڵەتەکانی هەوکردنی پەردەی مێشک هۆشداری دەدرێت
دواتر لەبارەی زۆربوونی حاڵەتەکانی هەوکردنی پەردەی مێشک هۆشداری دەدرێت
ەیوەندیدار