ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

بەكارهینانی قڕكەرە مێروویەكان مەترسی لە سەر ژیانی هاوڵاتیان هەیە
وەزارەتی تەندروستی و كشتوكاڵ بێ ئاگان

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەندازیارێكی خۆراك لە هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پێویستە جوتیاران بە ئاگا بن لە بەكارهینانی قڕكەرە مێروویەكان و فەترەی بەكارهینانی بەروبومە كشتوكاڵیەكان بۆ خواردن رەچاو بكەن، هۆشداریش دەدات لەوەی هاوڵاتی بێ ئاگایە لەو بەرهەمەی كە دەیكڕێت، دەشڵێت:”وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی كشتوكاڵ بێ ئاگان لەم دیاردە مەترسیدارە”.

بەڵێن كەوپر، ئەندازیاریی خۆراك لە هەرێمی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیاندووە، بەرپرسان و كار بە دەستان و هۆبەكانی ئابوری و تەندروستی و خۆپاراستن، ئێستا كاتی پێگەیشتنی زۆرێك لە بەروبومە كشتوكاڵیەكانە، تكایە چاودێر و بەئاگا بن لە بەكارهینانی قڕكەرە مێروویەكان زۆر وریا بن و فەترەی بەكارهێنانی بۆ خواردن رەچاو بكەن و جوتیاران هۆشیار بكەنەوە.

دەشڵێت:”پێویستە ئەو قركەرانە بەكاربهێنن، كە فەترەی بەكارهینانیان زۆر كەمە و ڕەچاوی كاتەكەی بكەن، چونكە هاوڵاتی بێ ئاگایە لەو بەرهەمەی دەیكڕێت و بەكاری دەهێنێت”.
ڕاشیگەیاندووە، نابێت قڕكەرێك بەكاربهێنرێتن كە فەترەكەی بەكارهینانی 40 ڕۆژ یان 21ڕۆژە یان 14ڕۆژ یان 7ڕۆژ یان 3ڕۆژ بێت ، جوتیار بەرهەمەكەی لێ بكاتەوە و هەمان ڕۆژ یان رۆژی داهاتوو دەرخواردی هاوڵاتیانی بدات .

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، ئەركێكی ئەخلاقی و دینی و قیامەتی یە، هەر قڕكەرێكی مێروكوژ بەكاردەهێنن فترەی شیاوی ڕەچاو بكەن، كە ماوەكەی زۆر بوو بەكاری مەهێنن، تەندروستی هاوڵاتی ئەم نیشتیمانە لەئەستۆی ئێوەدایە، تكایە باهەمووان لەئاست خۆمانەوە هەست بە بەرپرسیارێتی بكەین .

ئاشكراشیكردووە، وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی كشتوكاڵ بێ ئاگان لەم دیاردە مەترسیدارە، بیرمان نەچێت بەرهەمی دەرەوە زۆر خراپترە و هیچ كەسێك نازانێت چی بۆ بەكاردەهێنراوە .

ژینگە

حكومەتی هەرێم ئامادەنییە پارەی تەواوكردنی بەنداوی باوەنور دابین بكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

باس لەوە دەكرێت كە پرۆژە خزمەتگوزارییەكان دەستیانپێكردۆتەوە، بەڵام بەنداوی باوەنور یەكێكە لەو پرۆژە ستراتیژییانەی سەرباری خۆپیشاندانی دانیشتیوانی ناوچەكە و كۆكردنەوەی ئیمزای هەزاران كەس تائێستا حكومەتی هەرێم وەڵامی نەداونەتەوە و كارەكانی دەستی پێنەكردۆتەوە.

ئەكرەم ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی بەنداو و كۆگاكانی ئاوی هەرێمی كوردستان بە (خەڵك)ی راگەیاند، كە حكومەتی هەرێم هیچ بڕە پارەیەكی بۆ تەواوكردنی بەنداوی باوەنور تەرخاننەكردووە و بەوەش كاركردن تێیدا دەستی پێنەكردۆتەوە.

وتیشی”پێشتر پارەی بۆ تەرخانكراوە، كۆمپانیایەكی رۆمانی و كۆمپانیایەكی نێوخۆیی ئیشەكە دەكەن، بەڵام بەهۆی دابیننەكردنی پارەوە پرۆژەكە راگیراوە، هەرچەندە نزیكەی 8%ی پرۆژەكەیش تەواوبووە”.

سەبارەت بەوەی ساڵی رابردوو حكومەتی هەرێم بڕیاریدا 11 ملیار دینار بۆ تەواوكردنی بەنداوەكان خەرج بكرێت، ناوبراو وتی”ئەو پارەیەش بەتەواوەتی دابیننەكرا، بڕێكی كەمی وەگیرا بۆ چەند بەنداوێكی بچوك، بەنداوی باوەنور پرۆژەیەكی گەورەیە و نزیكەی 250 ملیار دیناری دەوێت”.

بەنداوی باوەنور دەكەوێتە 30 كیلۆمەتر باكوری كەلار و نزیكە لە ناحیەی باوەنورەوە و لە ساڵی 2013ەوە بەردی بناغەی دانراوە و ئەگەر تەواو بكرێت دەتوانێت 70 ملیۆن مەتری سێجا ئاو كۆبكاتەوە.

پێشتر یونس جاف، بەرپرسی هونەری پرۆژەكانی گەرمیان بە (خەڵك)ی راگەیاند، كە داوایان لە نوسینگەی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم كردووە، كە دەستبكرێتەوە بە كاركردن لە بەنداوی باوەنور.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

عێراق بەنداوێك لە بەسرە دروست دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

زافر عەبدوڵڵا، راوێژكاری وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی عێراق رایگەیاند، كە چاوەڕوانی راوێژكارە بیانییەكان دەكەن كە نەخشەی بەنداوی بەسرە تەواوبكرێت و كاریش بكرێت بۆ رێگری لە هەڵكشانی خوێ‌ بۆ بەسرە.

زافر عەبدوڵڵا بە میدیاكانی عێراقی وتووە، كە بەهۆی كەمبونەوەی ئاوی كارون و گۆڕانی كەشوهەواوە ئاوی شەتولعەرەب بەشێكی زۆری بووە بە خوێ‌ و بۆ نزیك بەسرە لە هەڵكشانی بەردەوامدایە و ئەوەیش مەترسییەكی گەورەی دروست كردووە.

ناوبراو رونیكردۆتەوە، كە پلانیان هەیە رێگری لە زیادبوونی رێژەی خوێیەكە بكەن و بەنداوێكیش دروست بكەن، بۆ ئەوەی رێژەی ئاوی سازگار زیادبكەن و سودی لێوەربگرێت بۆ خواردنەوە.

لە سەرەتای مانگی پێشوودا دانیشتوانی بەسرە بۆ داواكاری ئاوی خواردنەوە و كارەبای پێویست و هەلی كار نزیكەی دوو هەفتە خۆپیشاندانی فراوانیان بەڕێوەبرد و پاشان حكومەت چەند بڕێكی بۆ باشكردنی ژیانیان دەركرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەش‌و هەوای ئەمڕۆو سبەی شارەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ چوار شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 42 پلە و لە سلێمانی 40 پلە و لە دهۆك 40 پلەو لە كەركوكیش 44 پلە دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەینێ پێنج شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 43 پلە و لە سلێمانی 41 پلەو لە دهۆك 41 پلەو لە كەركوكیش 44 پلە دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین