پرۆسەی دەنگدان لە دەروازە سنوورییەكانی توركیا و باكووری كوردستان دەستیپێكرد



 

لە میانی هەڵبژاردنە گشتییەكانی خولی ٢٨ەمینی پەرلەمانی توركیا و سەرۆكایەتی كۆماری توركیا، پرۆسەی دەنگدان لە كاتژمێر ٠٨:٠٠ەوە لە فڕۆكەخانەی ئیستانبوڵ بۆ ئەو دەنگدەرانەی دەرەوەی توركیا دەستیپێكرد كە ناویان لە لیستی تۆماری دەنگدەراندا تۆمار كراوە.

لەو میانەیەدا لە دوو شوێن لە تێرمیناڵی هێڵی دەرەوە لە فڕۆكەخانەكە سندوقی دەنگدان داندراون و بە رەچاوكردنی ئەو مەرج و رێكار و رێوشوێنانەی گیراونەتە بەر رێگە بە دەنگدەرانی دەرەوە دەدرێت دەنگەكانیان بدەن.

یەكەم كەس كە لە فڕۆكەخانەی ئیستانبوڵ توانی دەنگ بدات، فەرهاد كۆپوز بوو كە لە شاری سیدنی لە ئوسترالیا دەژی.

فەرهاد كۆپوز بە میدیاكارانی راگەیان بۆ پشوو هاتووەتەوە توركیا “خۆشحاڵم بەوەی یەكەم كەس بووم لە فڕۆكەخانەی ئیستانبوڵ توانیم دەنگ بدەم. لە كاتژمێر ٠٦:٠٠ەوە لێرەم”.

لوتفی چیچەك كە لە قەتەر دەژی هیوای خواست كە ئەم هەڵبژاردنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی “لە پێناو داهاتووی منداڵەكانم بەشداریم لە دەنگداندا كرد”.

لای خۆیشیەوە ئاڵتوغ تاشمان كە دەچوو بۆ سعوودیە ئاماژەی بەوە دا وەك ئەنجامدانی ئەركی خۆی وەك هاووڵاتییەكی توركیا بەشداری لە پرۆسەی دەنگدان كردووە و هیوای خواست هەڵبژاردنەكە ببێت بە مایەی خێروخۆشی.

پرۆسەی دەنگدان لە كاتژمێر ٠٨:٠٠ی ٢٧ی نیسان لە دەروازە گومركییەكان دەستیپێكردووە و تاكوو كاتژمێر ١٧:٠٠ی ١٤ی ئایار بەردەوام دەبێت.

هاوكات لە دەروازە سنوورییەکانی تورکیا لە پارێزگاکانی وان و هەکاری باكوورى كوردستان، پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و خولی ٢٨ی پەرلەمانی توکیا دەستی پێ کرد.

بەمشێوەیەش ئەو هاووڵاتییە تورکانەی لە ئێران و عێراق نیشتەجێن و لە سندوقەکانی دەنگدانی دەروازە سنوورییەکان ناویان تۆمارکراوە، دەتوانن دەنگبدەن.

لە هەریەکە لە سێ دەروازەی سنووری تورکیا لەگەڵ ئێران و عێراق، یەک سندوقی دەنگدان داندراوە و هاووڵاتییان تا کاتژمێر ١٧:٠٠ی رۆژی ١٤ی ئایار و بەشێوەی ٢٤ کاتژمێری دەتوانن دەنگبدەن.

ڕێوشوێنی توند بەرامبەر كۆمپانیاكانی حەج و عومرە دەگیرێتە بەر
پێشت ڕێوشوێنی توند بەرامبەر كۆمپانیاكانی حەج و عومرە دەگیرێتە بەر
دەستكاریكردنی سیستمی مووچەی عێراق هەرێمیش دەگرێتەوە
دواتر دەستكاریكردنی سیستمی مووچەی عێراق هەرێمیش دەگرێتەوە
ەیوەندیدار