ئاسایشی سلێمانی؛ دوو جادوگەرەكە دستگیركران



بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەتۆمەتی هەڕەشەكردن لە ژنان و فێڵكردن و جادوكردن (دوو) تۆمەتباریان دەستگیركردووە، ڕوووبەڕووی یاسایان دەكەنەوە.

هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، كەلە درێژەی كارو چالاكیەكانیان لەڕۆژی ٢٠٢٣/٤/١٣ لەناو شاری سلێمانیدا، توانیان ( دوو) تۆمەتبار بەناوەكانی ( أ ، أ ، ف ) لەدایك بوی ١٩٧٥ ، ( د ، ع ، م ) لەدایك بوی ١٩٨٥ دەستگیربكەن .

ئاماژە بۆ ئەوەشكردووە، كە ئەو تۆمەتبارە كاریان هەڵخەڵەتاندن و فریودان و هەڕەشەكردن لە ژنان و زۆرلێكردنیان بۆ كاری بەدڕەوشتی و جادو و نوشتەكردن، كە چەندین ژن بوونەتە قوربانی و لە ژێر هەڕەشەدا بەكاریان هێناون.

ئەوەشخراوەتەڕوو، دوای گەڵاڵە بوونی زانیاری تەواو و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، بەپێی مادەیی (2) ی خراپ مامەڵەكردن بە ئامێرەكانی پەیوەندی و دەستدرێژی بۆ سەر ژنان و جادووكردن، تۆمەتباران دەستگیركران و لەهەمان كاتدا دەستگیرا بەسەر (چەكێكی جۆری ئێم فۆڕ ، دوو دەمانچە ، چەندین چەقۆ و خەنجەر ، بڕێك پارەی ساختە ، چەندین پەرتوك بۆ فێربوونی دوعا و نوشتە ، مەوادی نوشتە و جادو)، پاشان تۆمەتباران ڕووبەڕووی یاساكرانەوە، لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكەیان بەردەوامە.

پاریس سان جێرمان نەیتوانی داواكارییەكەی مپاپێ‌ جێبەجێ‌ بكات
پێشت پاریس سان جێرمان نەیتوانی داواكارییەكەی مپاپێ‌ جێبەجێ‌ بكات
دەستەی وەبەرهێنان بەمەبەستی خوێندنەوە و شیكردنەوەی دۆخی بازار لیژنەیەكی  پێكهێنا
دواتر دەستەی وەبەرهێنان بەمەبەستی خوێندنەوە و شیكردنەوەی دۆخی بازار لیژنەیەكی پێكهێنا
ەیوەندیدار