پاریس سان جێرمان نەیتوانی داواكارییەكەی مپاپێ‌ جێبەجێ‌ بكات



پاریس سان جێرمان لە میانی دانوستانەكانی بۆ نوێكردنەوەی بۆندەكەی، نەیتوانی داواكارییەكەی كیلیان مباپێی یاریزانە فەرەنسیاییەكەی جێبەجێ بكات.

بۆندەكەی كیلیان مباپێ لەگەڵ پاریس سان جێرمان لە هاوینی 2025 كۆتایی دێت.

پاریس هەموو هەوڵێك دەخاتەگەڕ لە پێناو مانەوەی مباپێ لە باخچەی میرەكان، یاریزانەكەش هەندێك مەرجی سەپاندووە، لەوانە هێنانی هێرشبەرێكی بەهێز، تا یارمەتی بدات لە هێڵی پێشوەی تیپەكەی.

بەپێی تۆڕی “le10sport”، پاریس سان جێرمان هێشتا داواكارییەكەی مباپێی جێبەجێ نەكردووە بۆ بەستنی بۆندێك لەگەڵ ناوێكی گەورە و تەنیا بە خواستنی هوگۆ ئیكێتیكی لە یاریگای ڕیمز ڕازی بووە، لەگەڵ پابەندبوون بە كڕینەوەی یتاریزانەكە لەبەرامبەر 40 ملیۆن یۆرۆ.

هوگۆ ئیكێتیكی تەمەن 20 ساڵ لەگەڵ یان پاریسییەكە ئەو ئاستەی پێشكەشنەكردووە كە چاوەڕێی لێدەكرا و تەنها 4 گۆڵی تۆماركردووە و 3 گۆڵی دروستكردووە،لە كۆی 27 یاریی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەكان.

ئاستی خراپی هوگۆ ئیكیتیكی بووە هۆی ئەوەی كریستۆف گالتیێری ڕاهێنەر پشت بە كیلیان مباپێ ببەستێت وەك هێرشبەرێكی ڕاشكاوانە.

كەشی زستانە تەواو نابێت و شەپۆلێك بەڕێوەیە
پێشت كەشی زستانە تەواو نابێت و شەپۆلێك بەڕێوەیە
ئاسایشی سلێمانی؛ دوو جادوگەرەكە دستگیركران
دواتر ئاسایشی سلێمانی؛ دوو جادوگەرەكە دستگیركران
ەیوەندیدار