تارا ڕەسوڵ و عەتا قەرەداغی دوێتێك بڵاودەكەنەوە


هەردوو هونەرمەندی كوردی خەڵكی سلێمانی (تارا ڕەسوڵ و عەتا قەرەداغی) بەرهەمێكی نوێیان بەشێوەی دوێت بڵاوكردەوە، كە گۆرانییەكی هونەرمەندی كۆچكردوو (عەلی مەردان)ە.

تارا ڕەسوڵ و عەتا قەرەداغی كلیپێكیان بەناوی “ئای چەندم خۆشدەوێی” بەشێوەی دوێت بڵاوكردەوە، كە ئاوازی هونەرمەندی گەورەی كورد (عەلی مەردان)ە.

تارا ڕەسوڵ لە هەژماری خۆی لە فەیسبوك ئاماژەی بەوەكردووە، “بەداخەوە لە ئێستایا هونەری (ڕەسەنی کوردی) خەریکە نوقمی گێژاو دەبێت و خەڵکانێکی بێ هونەر (بەمەبەست) دەیانەوێت ئەم هونەرە جوانە لەکەدار بکەن و بە ئاراستەیەکی خراپی بەرن، بەڵام سوپاس بۆ خوا کەم تا زۆر لێرە و لەوێ لەلایەن هەندێ لە هونەرمەندە دڵسۆزو ڕاستەقینەکان هەوڵی باش دەدرێت بۆ گەڕانەوەی شکۆی هونەری ڕەسەنی کوردی”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “لەم ڕوانگەیەوە من و هاوڕێی هونەرمەندم (عەتا قەرەداغی) بەیەکەوە گۆرانیەکی هونەرمەندی گەورەی کورد مامۆستا عەلی مەردان دەڵێین، پێشکەش بە ڕۆحی مامۆستا عەلی مەردان و ئێوەی خۆشەویستی دەکەین، هیوا دارین بەدڵتان بێت”.

یانەیەكی ئینگلیزی چاوی بڕیوەتە دی یۆنگ
پێشت یانەیەكی ئینگلیزی چاوی بڕیوەتە دی یۆنگ
ڕووسیا: ئەگەری بەرپابوونی سێیەمین جەنگی جیهان لەئارادایە
دواتر ڕووسیا: ئەگەری بەرپابوونی سێیەمین جەنگی جیهان لەئارادایە
پەیوەندیدار