بەڕۆژووبوون تا مردن زیاتر لە 50 قوربانی لێدەكەوێتەوە



فەرماندەی پۆلیسی كینیا ئاماژە بە دەرهێنانەوەی 58 تەرم دەكات كە زۆربەیان لە گۆڕە بەكۆمەڵەكاندا بوون لە دارستانێك لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەكە و پێدەچێت تەرمی شوێنكەوتوانی مەزهەبێكی مەسیحی بن كە پێیانوایە ئەگەر لە برسێتیدا بمرن دەچنە بەهەشت.

خاچی سووری كینیا ڕایگەیاند، نەخۆشخانەیەكی ناوخۆیی بۆ گەڕان بەشوێن كەسانی ونبوودا دامەزراوە و كارمەندانی لەبارەی ونبوونی 112 كەسەوە ڕێنماییان وەرگرتووە.

لایەنگرانی مەزهەبی ئایینی سەر بە “كڵێسای نێودەوڵەتی مژدە” لە چەند كۆمەڵگەیەكی دابڕاودا لەسەر ڕووبەرێكی 800 دۆنمی و لەنێو دارستانی شاكاهۆلا دەژین.

جافێت كومی پشكنەری گشتی پۆلیسی كینیا كە سەردانی شوێنی ڕووداوەكەی كردووە ڕایگەیاندووە، لەنێو قوربانییەكاندا 50 كەس هەن كە لە گۆڕە بەكۆمەڵەكاندا دۆزراونەتەوە، جگە لە 8 كەسی تر كە بە زیندووی دۆزراونەتەوە، بەڵام باری تەندروستییان خراپ بووە و دواتر گیانیان لەدەستداوە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز، لە زاری جافێت كومی بڵاویكردەوە، 29 كەس ڕزگار كراون و پۆلیس هێشتا بەدوای كەسانی تردا دەگەڕێت كە پێشبینی دەكرێت ڕزگاریان ببێت.

لە لێدوانێكیدا كە لەلایەن تەلەفزیۆنی كینیاوە پەخشكرا، كومی وتی”لێكۆڵەرانی پزیشكی دادوەری و بەشی تاوانی كوشتن و ئەفسەرانی تری پۆلیس و هەندێك لە شارەزایانی حكومی لە بواری زانستی نەخۆشییەكان لەگەڵماندا لێرەن بۆ ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە و دەرهێنانەوەی تەرمەكان.

پۆڵ ماكینزی سەرۆكی تایەفە مەسحییەكە لە 14ی نیساندا دەستگیركرا، دوای ئەوەی زانیارییەكان ئاماژەی بە دۆزینەوەی چەند گۆڕێك كرد كە تەرمی لانیكەم 31 كەسی شوێنكەوتووانی تێدا بوو.

مۆرینیۆ باشترین یاریزان لە مێژووی تۆپی پێدا ئاشكرا دەكات
پێشت مۆرینیۆ باشترین یاریزان لە مێژووی تۆپی پێدا ئاشكرا دەكات
بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان زیاد دەكرێت
دواتر بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان زیاد دەكرێت
ەیوەندیدار