داوا لە سودانی دەكرێت پلەبەندی مووچە پەسەند بكات



پەرلەمانتاران داوا لە سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران دەكەن، پڕۆژە یاسای دەستكاری كردنی پلەبەندی مووچە بخرێتە بەرنامەی كاری دانیشتنی داهاتوو ئەنجوومەنی وەزیران و پەسەندی بكەن.

مەحمود محەمەد ئەلقەیسی، ئەندامی پەڕمانی عیراق لە نوسراوێكدا، كە ئاراستەی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراقی كردووە، تێیدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەمەبەستی جێبەجێ كردنی دادپەروەری كۆمەڵایەتی و ڕێكارەكانی ڕێگری لە گرانی بازاڕ، یاسای پلەبەندی مووچەی فەرمانبەران بخرێتە بەرنامەی كاری دانیشتنی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، لە دانیشتنی داهاتوو دەنگ لەسەر بڕگە و بابەتەكانی پەیوەست بەو پڕۆژەیەوە بدرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە عەتوان عەتوانی، سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاندووە، پڕۆژەیەك لە ئەنجوومەنی وەزیرانە بۆ هێنانەدی دادپەروەری لە دابەشكردنی مووچە و كەمكردنەوەی ئەو جیاوازیەی لە مووچە دابەشكردن هەبووە.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، پرۆژەكە بریتیە لە زیادكردنی مووچەی بنەرەتی ئەو فەرمانبەرانەی پلەكەیان نزمە بەشێوەیەك كەمترن مووچەی بنەڕەتی دەبێتە 425 هەزار دینار.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) یەكێك لە پێشنیارەكان ئەوەیە بڕی 50%ی دەرماڵە بخرێتە سەر مووچەی بنەڕەتی سەرجەم فەرمانبەران تا ئەو كاتەی پلەبەندی نوێی مووچە پەسەند دەكرێت.

هەر بەپێی زانیارییەكان، بەشێوەی پلەبەندی مووچەی بنەڕەتی زیادكراوە، كە بۆ پلە 10 بڕی 250هەزار دینار خراوەتە سەر مووچەی بنەڕەتی و بۆ پلە 9 بڕی 220 هەزار و پلە 8 بڕی 200 هەزار و هەتا پلەكەی بەرزتربێت و مووچەی زیاتر بێت بڕی زیادكردنەكە كەمتر دەبێتەوە.

گەشتوگوزاری سلێمانی داهاتی ڕۆژانی جەژنی بڵاوكردەوە
پێشت گەشتوگوزاری سلێمانی داهاتی ڕۆژانی جەژنی بڵاوكردەوە
دابەشكردنی ئارد دەستپێدەكاتەوە
دواتر دابەشكردنی ئارد دەستپێدەكاتەوە
ەیوەندیدار