ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئێران هەڵوێستی خۆی لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمارو سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاشكراكرد

خەڵك-بەشی هەواڵ

سكرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران رایدەگەیەنێت، دەنگۆی تێبینیی ئێران بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران‌و سەرۆكایەتی كۆماری عێراق درۆیە.

عەلی شەمخانی سكرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران بە ڕۆژنامەی “شەرق”ی راگەیاند، عەقڵییەتی سیاسیی پێكهاتە مەرجەعەكانی عێراق باشترین پاڵپشتە بۆ هەڵبژاردنی دوو پۆستی سەرۆك كۆمارو سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتەو ئێرانیش لەوبارەیەوە هیچ تێبینییەكی نییە.

وتیشی، هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەكەینەوە كە باس لە لیستێكی ئێران دەكات بۆ ئەو دوو پۆستە باڵایەی عێراق.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئێران بەردەوام لە ماوەی چوار دەیەی ڕابردوودا سەلماندوویەتی پشتگیری لە گەلی عێراق دەكات‌و زەمینە خۆشكەرە بۆ خەڵك سالاری لەو وڵاتەو شەڕی دژ بە تیرۆرو دابینكردنی ئاسایشی گەلانی عێراق.

شەمخانی سەبارەت بە لیستەكەی ئێران بۆ ئەو دوو پۆستە باڵایە ئاشكرایكرد، بۆچوونەكان لەسەر لیستی پێشنیاركراوی ئێران بۆ دوو پۆستی باڵای حكوومی لە عێراق پیلانی پیلانگێڕانەو هیچ بنەماو ئەساسێكی نییەو ئێران پێداگرە لەسەر بڕیارو ئەنجامی دەرچووی دامودەزگاو بەرپرسی فەرمیی عێراقی.

رونیشیكردەوە، ژمارەی دیپلۆماتە ئێرانییەكان لە عێراق لەچاو هێزی ئەمریكی‌و سعوودی زۆر كەمترەو ئەو یارمەتییانەش ئێران لە عێراق ئاڕاستەی دەكات لەچاو ئەو پارە زەبەلاحەی سعوودییە سەرفی كردوووە زۆر كەم دەنوێنێت، بەڵام ئەنجامەكە وا دەرچوو، چونكە گەلی عێراق ئاسایش‌و ئایندەی خۆیان بە پارەی پیس‌و بە قازانجی ئەو هێزانەی سەردەمێك هاوپەیمانی سەدام بوون ناگۆڕنەوە.

سەبارەت بە لیستە براوەكانی هەڵبژاردنی عێراق، عەلی شەمخانی رایگەیاند، هەر دوو لیستی سائیروون‌و لیستی فەتح دژ بە سیاسەتەكانی ئەمریكان‌و ئەوەش دەستكەوتێكی گەورەی ڕەوتی دژی هاوپەیمانیی ساختەیی ئەمریكایە.

جیهان

سوپای ئیسرائیل پەلاماری کەرتی غەززەی دایەوە

خەڵک-

سوپای ئیسرائیل ئاماژە بەوە دەکات، لەمڕۆوە ئۆپەراسیۆنێکی نوێی زەمینی و ئاسمانییان بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێکردووە و کاتی کۆتایی ھاتنیشی دیار نییە.

لەو بارەیەوە سوپای ئیسرائیل ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا دەڵێت، لە سنووری غەززەوە تەقە لە سەربازانی ئیسرائیلی کراوە و دواتر سوپای ئیسرائیل ھێرشی بۆ سەر غەززە دەستپێکردووە، لە ئێستاشدا فڕۆکە جەنگییەکان بەردەوام لەسەر ئاسمانی غەززە دەفڕن و شوێنە گومانلێکراوەکان بە ئامانج دەگرن.

ھاوکات بۆ چاودێریکردنی پێشھاتەکانی ئۆپەراسیۆنەکە، بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆک وەزیران سەردانی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای وڵاتەکەی لە تەلئەبیب کردووە.

میدیاکانیش لە زاری چالاکوانانی فەلەستینی لە کەرتی غەززەوە ئاماژە بەوە دەکەن، لە ھێرشەکانی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، ٤ ھاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و ١٢ کەسی تریش بریندار بوون.

تا ئێستاش کاتی کۆتایی ھاتنی ئۆپەراسیۆنەکە دیار نییە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئێران.. بەھۆی تەقینەوەی کۆگایەکی نەوتی دوو کەس گیانیان لەدەستدا

خەڵک-

لە ئەنجامی گڕگرتنی کۆگایەکی نەوتیی گەورە و ڕوودانی تەقینەوە لە باشوری تاران، دوو کەس گیانیان لەدەستدا.

ئاژانسی ھەواڵی ڕەسمیی ئێران (ئیرنا) بڵاویکردەوە، رووداوەکە نزیک بە کاتژمێر ٣:٠٠ ی پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ لە پارێزگای مەرکەزی لە باشوری تاران ڕوویداوە، کاتێک چەند کۆگایەکی نەوتی لە دامەزراوەی پیشەسازیی خومەین گڕیان گرتووە و دواتر ئاگرەکە لە لایەن تیمە تایبەتەکانەوە کۆنترۆڵ کراوە، بەڵام تا دڵنیا بوون لە ھۆکاری ڕووداوەکە، تیمەکان لەو شوێنە دەمێننەوە.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەش کردووە: لەو ڕووداوەدا ٢ کەس گیانیان لەدەستداوە کە کارمەندی ئەو دامەزراوەیە بوون، ١٠ کەسی تریش بریندار بوون.

رۆژی ٢٠١٨/٦/٢٠ ش بەھۆی تەقینەوەی کارگەیەکی پێترۆکیمیایی لە پارێزگای ئابادان نزیک بە سنوری عیراق، ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٨ کەسی دیکەش بریندار بوون.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

لە ئەڵمانیا لە هێرشێكدا 14 كەس بریندار بوون

خەڵك- بەشی هەواڵ
لە هێرشێكدا بۆ سەر پاسێك لە شاری لوكی باكوری ئەڵمانیا 14 كەس برینداربوون.

رۆژنامەی (لوبكر نخر شتین) بڵاویكردەوە، بەلایەنی كەمەوە 14 كەس بریندار بوون كە دوویان رەوشی تەندروستییان مەترسیدارە لەهێرشێكدا لە شاری لوكی باكوری ئەڵمانیا.

بەپێی سەرچاوەكان گومان دەكرێت هێرشەكە بە چەقۆ كرابێت و بەپێی راگەیەندراوی پۆلیسی هەرێمی شلسفیج هولشتاین لە توێتەر، هێزێكی ئەمنی زۆر لە شاری لوك بڵاوەیان پێكراوە.

پۆلیس دەڵێت “لەوێ هێزێكی زۆری پۆلیس بڵاوەی پێكراوە و لە رەوشەكە دەكۆڵینەوە و لە ئایندەدا زانیاری زۆرتر بڵاودەكەینەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین