چێشتخانەیەك لە سەهۆڵەكە دادەخرێت


قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ هەینی، بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرجەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و ڕێنماییەكانی تری كاركردن، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت، چێشتخانەی سەید ئەلمەكارمی لە شەقامی سالم (سەهۆڵەكە) داخست.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاوكرایەوە”لە كاتی سەردانی لیژنەكە بۆ چێشتخانەی سەید ئەلمەكارم، دەركەوتووە لەگەڵ ئەوەی سەرپێچی لە مەرجەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەری كردووە، بەشێوەیەكی ناتەندروست مریشكی بەستووی خاوكردووەتەوە، هەروەها پاشەڕۆی قرتێنەرەكان لە شوێنی ئامادەكردنی خواردەمەنییەكەیدا هەیە”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی چێشتخانەی سەید ئەلمەكارم دادەخرێت و خاوەنەكەشی روبەڕووی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە”.

نرخی زێڕ بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی
پێشت نرخی زێڕ بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی
بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی لە جەژندا هێزە ئەمنییەكان بەسەر دەكاتەوە
دواتر بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی لە جەژندا هێزە ئەمنییەكان بەسەر دەكاتەوە
پەیوەندیدار