مرۆڤ دەچێتەوە بۆ سەر مانگ و تێچووی گەشتەكەش ئاشكرا دەكرێت



 

بەڕێوەبەری پێشووی ئاژانسی فەزای ئەمریكایی “ناسا” هۆكاری نەگەڕانەوە و دواكەوتنی مرۆڤ بۆسەر مانگ ڕادەگەیەنێت و دەڵێت سەدان ملیار دۆرۆلا تێدەچێت.

لە دیمانەیەكی لەگەڵ گۆڤاری بزنس ئینسایدەر، جیم بریدنشتاین بەڕێوەبەری پێشووی ناسا ڕایگەیاندووە”هۆكارە سیاسییەكان و چەندان هۆكاری تری پەیوەست بە بودجە، گەڕانەوەیان بەسەر مانگ دواخستووە”.

بە وتەی بریدنشتاین”هیچ هۆكارێكی زانستی و تەكنیكی نییە، بگرە تەنیا گۆڕانكاری و مەترسییە سیاسییەكان نەیانهێشتووە ئەم كارە ڕووبدات لەكاتێكدا بەرنامەكە كاتێكی زۆری خایاند و پارەیەكی زۆری تێچووە”.

بەپێی ڕاپۆرتێكی ئاژانسی ناسا كە لە ساڵی 2005دا بلاوكرایەوە، تێچووی گەڕانەوەی مرۆڤی بۆ سەر مانگ بە نزیكەی 104 ملیار دۆلار مەزەندەكردووە، ئەو بڕەش بەڕەچالوكردنی هەڵئاوسان و بەراورد بە نرخی ئەمڕۆ، دەگاتە 162 ملیار دۆلار، لەكاتێكدا گەشتی ئەپۆلۆی 17 كە دوایین ئەركی بەرنامەی ئەپۆلۆی ناسا بوو، بە كۆتاجاری گەشتی مرۆڤ بۆسەر مانگ دادەنرێت كە لە 7ی كانوونی دووەم تا 19ی كانوونی دووەمی ساڵی 1972 ئەنجامدرا و تێچووەكەی نزیكەی 142 ملیار دۆلار بوو لەو دەمەدا.

بەپێی بەرنامەیەك كە لەلایەن ئاژانسی ناساوە بڵاوكرایەوە، لەژێر ناوی ئارتمیس-دا كە یەكەم ژن لەخۆدەگرێت كە گەشتی سەرمانگی كردبێت، بەم نزیكانە جارێكی تر كەشتیوانە ئەمریكییەكان دەنێردرێنەوە سەر مانگ و پێدەچێت ساڵی 2025 وەك نزیكترین وادە دیاری بكرێت بۆ ئەنجامدانی گەشتەكە. ش

ئێران ڕۆژی شەممەی كردە جەژن
پێشت ئێران ڕۆژی شەممەی كردە جەژن
تۆخێل: ناوبژیوانەكە زۆر خراپ بوو
دواتر تۆخێل: ناوبژیوانەكە زۆر خراپ بوو
ەیوەندیدار