خواست بۆ جوانکاری دوو هێندە زیادیکردووە



سبەی جەژنە و کلینیکەکانی جوانکاریش پڕن لەو کەسانەی دەیانەوێت بۆ جەژن جوانکاری ئەنجامدەدەن، پزیشکێکیش دەڵێت لە نزیکی بۆنەکاندا خواست بۆ جوانکاری دوو هێندە زیاددەکات.

تەنها خواردن و شتومەک نییە، کە لەگەڵ نزیکبوونەوەی جەژندا خواستی زۆری لەسەرە، بەڵکو ئێستا ئەنجامدانی جوانکاریش بۆ بەشێکی هاووڵاتیان بووەتە پێویستی.

د.شاخەوان محەمەد، پزیشکی پسپۆڕی پێست و جوانکاری بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند لەگەڵ نزیکبوونەوەی بۆنەکاندا خواستی جوانکاری دوو هێندە زیاددەکات، کە هەردوو ڕەگەز لە سەرجەم تەمەنەکان دەیانەوێت جوانکاری ئەنجامبدەن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ٪٧٠ی ئەوانەی جوانکاری ئەنجامدەدەن ژنان، ٪٣٠ پیاوان، ئەوان هەوڵدەدەن کە جوانکارییەکە بەشێوەیەک ئەنجامبدەن، کە شێوەیەکی نەشیاو و نەخوازراو لای کۆمەڵگا بۆ کەسەکە دروستنەبێت، بەڵکو گۆڕانکارییەک بێت بۆ جوانکردنی و ڕێککردنی ڕوخساری کەسەکە بەشێوەیەکی سروشتی.

قائیمقامیەتی سلێمانی نزیكەی 10 تۆن خواردەمەنی لەناوبرد
پێشت قائیمقامیەتی سلێمانی نزیكەی 10 تۆن خواردەمەنی لەناوبرد
لە سعودیە مانگ بینرا و سبەینێ‌ یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە
دواتر لە سعودیە مانگ بینرا و سبەینێ‌ یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە
ەیوەندیدار