قائیمقامیەتی سلێمانی نزیكەی 10 تۆن خواردەمەنی لەناوبرد



لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی خراپی و نەشیاوی بۆ خواردن، قائیمقامیەتی سلێمانی نزیكەی (10) تۆن گێزەر، خەیار شێلم و خورما لەناودەبات.

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویكردەوە، لەراپۆرتی رۆژانەی خۆیدا، لیژنەی لەناوبردنی قائیمقامیەت ئاشكرایكردوە، پێشتر لەلایەن لیژنەكانی قائیمقامیەتەوە لە كۆگایەكی ئامادەكردنی ترشیاتدا دەست بەسەر بری هەشت هەزار و (700) كیلۆگرام كەرەستەی ترشیات (گێزەر، خەیار و شێلم)ـدا گیرا، دواتر دەستیان بەسەر هەزار و (250) كیلۆگرام گێزەر و (400) كیلۆگرام خورمای خراپبوودا گرتوە كە‌ خراپبوون و شیاوی خواردن نەبوون.

ئاماژەی بۆ ئەوە كردوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، تەواوی ئەو خواردەمەنیانەی دەستی بەسەردا گیراوە، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی لەناوچەی دەرەوەی نیشتەجێبون لەناودەبرێت و خاوەنەكانیشیان روبەڕوی رێكاری یاسایی دەكرێنەوە.

كاروان گەزنەیی؛ لەهەشت مانگی رابردوودا ٥٠٠ ملیار دینار كەمتر بۆ بانكەكانی سلێمانی نێردراوە
پێشت كاروان گەزنەیی؛ لەهەشت مانگی رابردوودا ٥٠٠ ملیار دینار كەمتر بۆ بانكەكانی سلێمانی نێردراوە
خواست بۆ جوانکاری دوو هێندە زیادیکردووە
دواتر خواست بۆ جوانکاری دوو هێندە زیادیکردووە
ەیوەندیدار