جەژن نرخەکان بەرزدەکاتەوە


هاووڵاتیان لە جەژندا نا ڕازین لە گرانی کاڵا و شتومەکەکان، فرۆشیارانیش دەڵێن بازاڕنییە، لە کاتێکدا بەهای دۆلار دابەزیووە و مووچەش دابەشدەکرێت.

کەمتر لە سێ ڕۆژ بۆ جەژنی ڕەمەزان ماوە، بازاڕ قەرەباڵغە و هەمووان دەیانەوێت کاڵا و خواردنەکان بە هەرزانترین نرخ بکڕن، ئامادەن شتومەکێک بە کوالێتی کەمتر و بڕێکی کەمتر بکڕن، تا کەمترین پارەخەرجبکەن.

پەروین عەبدوڵا، هاتووە بۆ کڕینی گۆشت و سەوزەوات، ئاماژە بۆ ئەوەدەکات نرخەکان گرانن، لەگەڵ نزیکبوونەوەی جەژنیشدا نرخەکان زیاتر گران دەبن، لە کاتێکدا بەهای دۆلار بەرامبەر دینار دابەزیووە.

کارزان حەسەن فرۆشیارە، ئاشکرای دەکات ئەوە ئێستا دەفرۆشرێت، زیاتر بابەتە خواردەمەنییەکانی وەک کشمیش، قەیسی و فاسۆلیایە.

نەفیحە ئەحمەد، هاووڵاتییەکی دیکەیە، ناڕەزایەتی خۆی لە گرانی کاڵاکان دەردەبڕێت، بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو نرخەکان بەرزبوونەوە، گۆشت و مریشک گرانتربوون.

کۆسار کاکەبرا، فرۆشیاری چلکێت و چەرەساتە لە بازاڕی سلێمانی، بە پێچەوانەی هاووڵاتیانەوە پێی وایە نرخەکان دابەزیوون، بەڵام بەهۆی نەبوونی پارە و دابەشنەکردنی مووچە، هاووڵاتیان پارەیان پێ نییە.

بازاڕ پڕبووە لە چکلێت، شیرینی و چەرەسات، لە هەر شوێنک شتومەکێک بە نرخی جیاواز لە شوێنێکی دیکە دەفرۆشرێت، جیاکردنەوەی خواردنێکی تەندروست و کوالێتی گونجاو زەحمەتە.

کاروان تەحسین زیاتر لە ٢٥ ساڵە کاری فرۆشتنی چەرەسات و چکلێتە، هاووڵاتیان لە چەرەساتی خراپبوو و نەشیاوی بۆ خواردن ئاگاداردەکاتەوە، کە چۆن بتوانن چەرەساتێکی کوالێتی باش و تازە لە چەرەساتێکی کۆن جیابکەنەوە.

 

 

 

 

قەیرانی مووچە خەریکە سەرهەڵدەدات
پێشت قەیرانی مووچە خەریکە سەرهەڵدەدات
خواردنە تەندروستەكانی جەژن كامانەن؟
دواتر خواردنە تەندروستەكانی جەژن كامانەن؟
پەیوەندیدار