كاتی دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دیاریكرا



نوێنەری گشتیی وانەبێژان لە هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، سبەی پێنج شەممە شایستە داراییەكانی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی (3)ی ژمارەیەك بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە دابەشدەكرێن.

عەلی ڕەئووف مستەفا، نوێنەری گشتیی وانەبێژان لە هەرێمی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاگادار كراونەتەوە، سبەی پێنج شەممە 20ـی نیسانی 2023، شایستەی دارایی مانگی (3)ی 2023ـی مامۆستایانی وانەبێژ لە 12 پەروەردە دابەشدەكرێت.

ڕاشیگەیاند، “ئەو پەروەردانەی هەولێر و دهۆك ناویان تێدانیە بۆ دابەشكردنی شایستە داراییەكانی وانەبێژان، لیستی وانەبێژیان ئامادە نییە و نەكراوە بە چەك، هەروەها بۆ پەروەردەكانی سنووری سلێمانی لە هەوڵداین دابەشبكرێت”.

ڕوونیشی كردەوە، ئەو پەروەردانەی سبەینێ‌ مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەش دەكەن بریتین لە (پەروەردەی بەردەڕەش،
پەروەردەی ئاكرێ، پەروەردەی سێمێل، پەروەردەی شێخان، پەروەردەی خەبات، پەروەردەی شەقڵاوە، پەروەردەی سۆران،
پەروەردەی چۆمان، پەروەردەی ڕواندز، پەروەردەی زاخۆ، پەروەردەی ناوەند هەولێر، پەروەردەی دەشتی هەولێر”.

سودانی بڕیاری پێدانی 100 هەزار جەژنانەی دەركرد
پێشت سودانی بڕیاری پێدانی 100 هەزار جەژنانەی دەركرد
هەولێر؛ مامۆستایەك دەستدرێژی سێكسی كردووەتە سەر خوێندكارێكی كچی 7 ساڵان
دواتر هەولێر؛ مامۆستایەك دەستدرێژی سێكسی كردووەتە سەر خوێندكارێكی كچی 7 ساڵان
ەیوەندیدار