بودجەی عێراق دەخرێتە دەنگدانەوە



 

گفتوگۆكردن لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق لە پەرلەمان كۆتایی هات و بڕیارە دوای گفتوگۆكردن لەگەڵ ژمارەیەك وەزیر و پارێزگاری بانكی ناوەندی و كەسانی پەیوەندیدار بخرێتە دەنگدان.

فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاویكردەوە، كۆتایی بە خوێندنەوە و گفتوگۆكردن لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی هاتووە و لە ماوەكانی داهاتوودا وەزیرەكان و پارێزگاری بانكی ناوەندی و كەسانی پەیوەندیدار بۆ گفتوگۆكردن لەسەری لە پەرلەمان میوانداری دەكرێن.

محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق داوای لە وەزیرەكان و پارێزگاری بانكی ناوەندی كرد، لەگەڵ ئەندامانی لیژنەكانی پەرلەمان هەماهەنگی بكەن بە مەبەستی وەرگرتنی راوبۆچوونەكانیان سەبارەت بە بودجە.

ڕۆژی 21ی ئەم مانگە پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەمی بۆ پڕۆژەیاساكە كرد، بڕیاریشە پێش ئەوەی بخرێتە دەنگدانەوە، ژمارەیەك وەزیر لە وەزارەتە جیاوازەكانەوە بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر پڕۆژەیاساكە، لە پەرلەمان میوانداری بكرێن.

پشكی هەرێمی كوردستانیش لە و بودجەیە بە ڕێژەی %12.67 ی كۆی گشتی بودجەكە دیاریكراوە.

شارەزایانی ئابووری و بازاڕ پێشبینی دەكەن لەگەڵ پەسەند كردنی بودجەدا بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار جێگیر ببێت كە لە كۆایی ساڵی ڕابردووەوە ناجێگیرە، بەو پێیەی بودجەی وڵاتەكە بۆ سێ‌ ساڵ (2023,2024,2025) دانراوە.

ژەهراویكردنی خوێندكاران بەردەوامە
پێشت ژەهراویكردنی خوێندكاران بەردەوامە
لیژنەیەک بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ پێکدەهێندرێت
دواتر لیژنەیەک بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ پێکدەهێندرێت
ەیوەندیدار