دابەشكردنی نان و سەموون دەستپێدەكات



لە بری ئارد سەموون وەربگرە

لە عێراق بڕیار دراوە مانگانە هەر كەسێك 120 یان 90 سەموونی لەبری بەشەئاردی مانگانە پێبدرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزیری بازرگانی عێراق وردەكاریی نوێی سەبارەت بە پرۆژەی “نانی پاڵپشتیكراو” ی خستە ڕوو، .كە بریتییە لە گۆڕینی بەشە ئارد بۆ سەموون بۆ ئەو كەسانەی ئارەزووی دەكەن

ئەسیر داود، وەزیری بازرگانیی عێراق لە راگەیەندراوێكی فەرمیدا ئاشكرایكرد، دەستپێشخەریی گۆڕینی پشكی ئارد بە نانی پاڵپشتیكراو ئارەزوومەندانە دەبێت، بڕیارەكەش لەسەر بنەمای لێكۆڵینەوەیەك دراوە كە لەلایەن لیژنەیەكی تایبەتمەندەوە دراوە لەسەر بنەمای ئەوەی بەشێكی زۆر لە خێزانەكان بەشەئاردی مانگانەیان بە نرخێكی كەم دەفرۆشن بە بریكارەكانی خۆراك.
بڕیارەكە بەوجۆرەیە هەر كەسێك 120 سەموون یان 90 نانی پێدەدرێت، ئەوەش بەشێوەی رۆژانە دەدرێت و بۆ هەركەسێك رۆژی چوار سەموون دەبێت.

ئەسیر داود دەڵێت، ئەو پڕۆژەیە لە ناوچە دەوڵەمەندەكانەوە دەستپێدەكات و بەشێوەی ئارەزوومەندانە دەبێت، هەر خێزانێك بیەوێت بە شێوەی نان و سەموون وەریبگرێت لەڕێگەی كارتێكی ئەلیكترۆنییەوە بۆی دەكرێت.

پێشبینی نوێ بۆ جەژن كرا
پێشت پێشبینی نوێ بۆ جەژن كرا
تیمێكی حكومەتی هەرێم سەردانی قوباد تاڵەبانی دەكات
دواتر تیمێكی حكومەتی هەرێم سەردانی قوباد تاڵەبانی دەكات
ەیوەندیدار