تەندروستی هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی دەرمانێكی ساختە دەدات



ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) هۆشداری دا لە بەکارهێنانی وەجبەیەکی ساختە لە دەرمانی جۆری دیفێتیلیۆ (دیڤیپرۆتاید سۆدیۆم) کە لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی دۆزراوەتەوە، لەكاتێكدا وەجبەیەكی دیكەی ساختە لە قیرغیزستان لە مانگی ئازاری 2023 دۆزراوەتەوە.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئەمڕۆ شەممە لە بەیانننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، کە دەرمانی دیڤیپرۆتاید مادەیەکی دژە خرۆشێنەرە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی توندی گیرانی خوێنبەرەکانی جگەر لە نەخۆشە پێگەیشتووەکان و منداڵانی چاندنی خانە بنەڕەتییەکانی خوێن، كە ئەو جۆرە نەخۆشییەکە دەبێتە هۆی گیرانی خوێنبەرەکانی جگەر.

ئەو جۆرە نەخۆشییە ڕێگری دەکات لە کارکردنی دروستی جگەر، هەروەها بەرهەمە ساختەكراوەكان لە پاکەتەکانی دەرمان لە بەریتانیا و ئەمریکادا دۆزراوەتەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەكەی ئەو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە، بەرهەمهێنەری ئەسڵی دیڤیتیلیۆ پشتڕاستی کردووەتەوە، کە ئەو بەرهەمانەی لەم ئاگادارکردنەوەیەدا ئاماژەیان پێکراوە ساختە کراون و شیکاری تاقیگەیی بۆ نمونەیەک لە بەرهەمە ساختەكراوەكان گەیشتۆتە ئەو ئەنجامەی، کە هیچ کام لە پێکهاتە چالاکەکانی ناو ئەو پاکەتە ساختانە لەخۆناگرێت.

هەروەها بەرهەمهێنەری ئەسڵی پشتڕاستی کردەوە، کە ژمارەی وەجبەی پێشوو: 19G19A ژمارەی وەجبەی ئەسڵی دیڤیتیلیۆ نییە و بەروارەکانی بەسەرچوونی ساختەن و پاکەتەکانی ساختە لە ئەمریکاوە، کە ژمارەی وەجبەی لەسەرە: 19 G19A و بەرواری بەسەرچوونی: 1/2025 لە ناوەوە کوپێکی تێدایە، ژمارەی وەجبەی جیاوازی لەسەرە: M06B466E، کە ژمارەی وەجبەی ئەسڵی نییە.

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوە کردووە، کە بەکارهێنانی دەرمانی دیڤیتیلۆی ساختە کاریگەری چارەسەرکردن بۆ نەخۆشەکان تێکدەدات و ڕەنگە ببێتە هۆی مەترسیی جددی دیکە بۆ تەندروستی بەهۆی شێوازی بەکارهێنانی لە ڕێگەی خوێنبەرەوە و لەوانەیە لە هەندێک حاڵەتدا مەترسی لەسەر ژیان دروست بکات.

بۆنی ئۆتۆمبێلە نوێیەكان “نەخۆشییەكی پیس”ی لێدەكەوێتەوە
پێشت بۆنی ئۆتۆمبێلە نوێیەكان “نەخۆشییەكی پیس”ی لێدەكەوێتەوە
شەوی قەدر كەیە و نیشانەكانی كامانەن؟
دواتر شەوی قەدر كەیە و نیشانەكانی كامانەن؟
ەیوەندیدار