کێ زەکاتی پێدەشێت؟


زەکاتدان یەکێکە لە ئەرکەکانی ئاینی ئیسلام، کە دەبێت ئەو کەسانەی دەرامەتێکی باشیان هەیە دەبێت ساڵانە بڕێک زەکات لە سەروەت و سامانەکانیان بە هەژاران ببەخشن.

لە ئایەتی ٦٠ی سورەتی تەوبە لە قورئانی پیرۆز ئەوانەی زەکاتیان پێدەشێت، هەشت کۆمەڵە کەسن، هەژاران، ئەو کەسانەی زەکات کۆدەکەنەوە و بەسەر هەژاراندا دابەشیدەکەن، بۆ ڕزگارکردنی بەندەیەک، قەرزاران، ڕێبواران، ئەوانەی لە ڕێی خودا هەوڵدەدەن، ئەو کەسانەی کە باوەڕیان بە ئیسلام نییە بەڵام دینەکەیان پێ پەسەندە و بۆ ڕاکێشانی دڵیان دەکرێت زەکاتیان پێبدرێت.

ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان بۆ ئەمساڵ بڕی زەکات و سەرفیترەی ڕاگەیاندووە، بەپێی فەتواکەش هەر کەس حەوت ملیۆن دینار یاخود زیاتربوو وە ساڵی بەسەردا تێپەڕیبێت ئەوا دەبێت لە هەر ملیۆن دینارێک ٢٥ هەزار دینار زەکات بدات، کەمترین بڕی سەرفیترەش بۆ هەر کەسێک سێ هەزار و ٥٠٠ دینارە.

بەپێی شەریعەت دەبێت لە چل یەک یاخود ٪٢.٥ی ئەو پارە، زێڕ و دانەوێڵە بردێت بە زەکات.

یادگار سەید عەلی، پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی قەیوان، ئاماژە بۆ ئەوەدەکات زەکات لە سەروەت و سامان دەکرێت، بەڵام سەرفیترە بۆ تاکە کەسە، زۆرینەی ئەوانەی زەکاتیان پێدەشێت لە هەرێمی کوردستان، خەڵکانی کەمدەرامەتن، زەکات دەکرێت بە برنج یاخود پارە بدرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەشدەکات، ئەو کەسەی زەکاتی پێناشێت و وەریدەگرێت، وەک ئەوەیە کە ئاگر بباتەوە بۆ ماڵەکەی هەروەها ڕێگری دەکات لە گەیشتنی زەکاتەکە بە کەسی شایستە.

لەناو کۆمەڵگای کوریدا وتەیەک هەیە کە دەڵێت (ژنی بێ هاوژین ئەگەر کۆڵەکەی ماڵەکەشی زێڕبێت هەر زەکاتی پێدەشێت)، لەبارەی ئەم وتەیەوە مامۆستا یادگار ئاشکرای دەکات، هۆکاری پێدانی زەکات بە هەر کەسێک هەژاری و کەمدەرامەتییە، چەندین ژن هەیە کە هاوسەری نییە و منداڵی خوار ١٨ ساڵی هەیە بەڵام دەوڵەمەندە زەکات دەدات، بۆیە زەکاتی پێناشێت.

;

عەرەبەكان پێشەنگی هاوردەكردنی چەكن
پێشت عەرەبەكان پێشەنگی هاوردەكردنی چەكن
نرخی بەنزین دادەبەزێت
دواتر نرخی بەنزین دادەبەزێت
پەیوەندیدار