وەزیرانی دەرەوەی توركیا و ئیسرائیل پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجامدا


 

وەزیری دەرەوەی توركیا، مەولود چاوشئۆ‌غڵو لەمیانی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، ئێلی كۆهین ئەنجامیدا ئاماژەی بەوە كرد، بڕیاری حكوومەتی ئیسرائیل بەوەی تا كۆتایی مانگی رەمەزان جگە لە موسڵمانان رێگە بە هیچ كەس نەدرێت بچنە ناو مزگەوتی ئەقساوە، لە رووی كەمكردنەوەی گرژییەكان كارێكی ئەرێنییە و جەختی لەوە كردەوە، دەبێت رێگە نەدرێت كارە وروژێنەرەكان لە مزگەوتی ئەقسا دووبارە ببێتەوە.

بەپێی ئەو زانیارییەیلە وەزارەتی دەرەوەی توركیاوە بڵاو كراوەتەوە، مەولود چاوشئۆغڵو پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی لەگەڵ ئێلی كۆهین ئەنجامداوە.

لە میانی پەیوەندییەكەدا، دوایین پێشهاتەكانی مزگەوتی ئەقسا تاوتوێ كراوە.

چاوشئۆغڵو لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا ئاماژەی بەوە كردووە بڕیاری حكوومەتی ئیسرائیل تا كۆتایی مانگی رەمەزان جگە لە موسڵمانان رێگە بە هیچ كەس نەدرێت بچنە ناو مزگەوتی ئەقساوە، لە رووی كەمكردنەوەی گرژییەكان كارێكی ئەرێنییە.

وەزیری دەرەوەی توركیا ئامادەیی وڵاتەكەشی بۆ هەموو هاوكارییەك بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكان خستووەتەڕوو.

تیرۆریستێكی داعش لە كەركووك دەستگیركرا
پێشت تیرۆریستێكی داعش لە كەركووك دەستگیركرا
لە سلێمانی زیاتر لە دوو هێندەی ساڵی ڕابردوو باران باریوە
دواتر لە سلێمانی زیاتر لە دوو هێندەی ساڵی ڕابردوو باران باریوە
پەیوەندیدار