لە سلێمانی زیاتر لە دوو هێندەی ساڵی ڕابردوو باران باریوە


 

لە سنووری سلێمانی هەتاكو ئەمڕۆ بڕی 699 ملیم باران باریوە، ئەوەش بەراورد بە پار ساڵ زیاتر لە دوو هێندەیە.

لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، لە سنووری سلێمانی 90 ملیم باران باریوە، ئەمڕۆ و سبەینێش ئەگەری باران بارین هەیە.

ئاسۆ كەمال، بەڕێوەبەری گشتی كەشناسی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا لە سلێمانی 90 ملیم باران باریوە.

لە بارەی كۆی گشتی باران بارینی ئەمساڵ و بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، ئاماژەی بە ئەوە كرد، ئەمساڵ كۆی گشتی باران بارین تا ئەمڕۆ 699 ملیمە، ساڵی پار تا ئەم كاتە 378 ملیم بووە.

سەبارەت بە وادەی كۆتایی هاتنی ئەو شەپۆلەی ڕووی لە ناوچەكانی هەرێم بە گشتی و سلێمانی بە تایبەت كردووە، ئاسۆ كەمال ئاماژەی بە ئەوە كرد، بۆ ئەمڕۆ و سبەینێش كاریگەری باران بارین هەیە و لە سبەی ئێوارەدا كەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە.

ئەوە لەكاتێكدایە ماوەی چەند ڕۆژێكە شەپۆلێكی بەهێزی باران بارین ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە و لە چەند شوێنێكیش لافاو دروست بووە.

 

وەزیرانی دەرەوەی توركیا و ئیسرائیل پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجامدا
پێشت وەزیرانی دەرەوەی توركیا و ئیسرائیل پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجامدا
فراكسیۆنی یەكێتی: توركیا هێرشەكەی فڕۆكەخانەی سلێمانی ئەنجامداوە
دواتر فراكسیۆنی یەكێتی: توركیا هێرشەكەی فڕۆكەخانەی سلێمانی ئەنجامداوە
پەیوەندیدار