نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاست


نرخی زێڕ لە بۆرسەی جیهانی و بازاڕەكانی هەرێم گەیشتە بەرزترین ئاست، دوای ئەوەی ڕێژەی هەڵئاوسان لە ئەمریكا دابەزی.

دانا وەرتی، خاوەنی زێڕنگەری ئازوورا لە هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، نرخی ئۆنسەەی زێڕ ڕووی لە بەرزبوونەوەی زیاترە و ئامانجی گەیشتنی بە خاڵی 2026 دۆلار پێكاوە و هەر ئۆنسەیەك 82 دۆلاری چۆتەسەر.

ڕاشیگەیاند، ئێستا نرخی یەك ئۆنسە بە 2022 دۆلارە و مسقاڵی زێڕ بە دینار بەپێی عەیارەكانیان دەگۆڕێت، كە عەیاری 24 بە 467 هەزار دینارە و عەیاری 21 بە 414 هەزار دینارە و عەیاری 18 بە 351 هەزار دینارە.

ئاماژەی بەوەشكرد، هۆكاری بەرزبوونەوەی زێڕ لە بۆرسەی جیهانی دەگەڕێتەوە بۆ دابەزینی ئاستی هەڵئاوسانی ئابووری، كە لە 0.4% دابەزیوە بۆ 0.1% و هەروەها گەشەی ئابووری جیهانی.

مەسرور بارزانی: ئاگاداری ئەو جموجۆڵ و كارانە نین كە لە فڕۆكەخانەی سلێمانی دەكرێن
پێشت مەسرور بارزانی: ئاگاداری ئەو جموجۆڵ و كارانە نین كە لە فڕۆكەخانەی سلێمانی دەكرێن
شەپۆلە بەهێزەكەی باران و هەورەتریشقە دەگاتە هەرێم
دواتر شەپۆلە بەهێزەكەی باران و هەورەتریشقە دەگاتە هەرێم
پەیوەندیدار