ئیبراهیم بایش بۆ ماوەی دوو ساڵ لە یاریكردن دوورخرایەوە


ئیبراهیم بایش یاریزانی یانەی قوە جەوی و ئەستێرەی هەڵبژاردەی عێراق و باشترین یاریزانی پاڵەوانێتی جامی كەنداوی بەسرە 25، بۆ ماوەی دوو ساڵ لە یاریكردن دووردەخرێتەوە.

یەكێتی تۆپی پێی عێراق بڕیاریدا ئیبراهیم بایش یاریزانی یانەی قوە جەوی و هەڵبژاردەی نیشتمانی، بۆ ماوەی دوو ساڵ لە یاریكردن دووربخاتەوە، هۆكاریی بڕیارەكەشی بۆ هەڵسوكەوتی نابەجێی یاریزانەكە لە یاریی نێوان یانەكەی و یانەی كارەبا گەڕاندەوە.

ئیبراهیم بایش یەكێك بوو لە دەركەتووترین یاریزانەكانی هەڵبژاردەی عێراق كە ڕۆڵی سەرەكی لە بردنەوەی جامی كەنداو (بەسرە 25)دا هەبوو لەلایەن شێرەكانی ڕافیدەین، بڕیاریی دوورخستنەوەی بۆ ماوەی دوو ساڵ لەلایەن یەكێتی تۆپی پێوە، بە بڕیارێكی قورس دادەنرێت و كاردانەوەی لەنێوەندی وەرزشی عێراقیدا لێدەكەوێتەوە.

ژمارەیەك تەرمی كۆچبەران دۆزرانەوە
پێشت ژمارەیەك تەرمی كۆچبەران دۆزرانەوە
كاتی دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دیاریكرا
دواتر كاتی دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دیاریكرا
پەیوەندیدار