پێڵاوەکانی مایکل جۆردان بە نرخێکی “خەیاڵی” فرۆشرا


لە زیادکردنێکی ئاشکرادا، ئەو پێڵاوانەی کە مایکڵ جۆردانی ئەمریکایی و ئەفسانەی تۆپی باسکە، لە دوایین نازناوی پاڵەوانێتی خولی پیشەگەرەکاندا، لە ساڵی١٩٩٨ یاریی پێوەکردبوو، بەنرخێکی خەیاڵی فرۆشرا.

 

جۆردان، کاتێک سەرکردایەتی تیپەکەی دەکرد، لە شیکاگۆ بولز، لە میانی یاریی کۆتایی بەرامبەر یانەی یوتا جاز، پێڵاوە بەناوبانگەی، کە لە کاتی یارییەکانی کۆتایدا لەپێی دەکرد بە “٢.٢ ” ملیۆن دۆلار فرۆشرا.

جۆردان لە کاتی دووەم یاری زنجیرەی کۆتاییدا بەرامبەر یانەی یوتا جاز، جلی ڕەشی ئەیر جۆردن ١٣ی لەبەردا بوو کە هێمای بازرگانییەکەی لە کۆمپانیای نایکەوە بوو.

 

یاریی دووەم، بەرامبەر یانەی یوتا جاز، بە یەکێک لە یارییە مێژووییەکانی ژیانی وەرزشی مایکڵ جۆردان دادەنرێت، کە تیایدا ٣٧ خاڵی تۆمارکرد و یارمەتیدەر بوو بۆ بەدەستهێنانی نازناو.

پێڵاوە بەناوبانگەکەی جۆردان ڕیکۆردەکانی پێڵاوی شکاند دوای ئەوەی ڕۆژی سێشەممە لە زیادکردنی ئاشکرای بەناوبانگی سۆزیبیز فرۆشرا.

 

براهم واتچەر، بەرپرسی بەرهەمی کۆکراوەی یاریزانانی دێرین و لاو لە کۆمپانیای سۆزیبیز دەڵێت: “ئەنجامی ژمارەیەکی پێوانەیی سەلماندی کە خواست لەسەر یادگارییە وەرزشییەکانی مایکل جۆردان بەردەوامە “.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، کۆمپانیاکەیان شانازی دەکات بە هەڵگرتنی ژمارەی پێوانەیی جیهانی گرانترین یادگاری وەرزشی کە لە یارییەکاندا بەکار هاتووە.

حكومەتی هەرێم لەسەر دەرمان و پێداویستییە پزیشكییەكان كۆدەبێتەوە
پێشت حكومەتی هەرێم لەسەر دەرمان و پێداویستییە پزیشكییەكان كۆدەبێتەوە
ڕووسیا، مووشەکی شەیتان – ٢ی تاقیکردەوە
دواتر ڕووسیا، مووشەکی شەیتان – ٢ی تاقیکردەوە
پەیوەندیدار