باران و هەورەتریشقە گەیشتە هەرێم و كەسێك گیانی لەدەستدا


شەپۆلی بارانی بەلێزمە و هەورەتریشقە گەیشتە هەرێمی كوردستان و شارەزایانی كەشناسی هۆشداری دەدەن.

محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەداخەوە ئێستا پێمان ڕاگەیەندرا گەنجێك لەقەزای بەردەڕەش هەورە بروسكە لێی داوه و گیانی لەدەست داوه.

ڕاشیگەیاند، دەمێكە هوشداریم داوه كە لەكاتی گەيشتنی هەورەتریشقە تكایە لەماڵەوه بمێنن، بەڵام كەس گوێمان بۆ ڕاناگرێت، ئێستاش دوبارەی دەكەمەوە لەماڵەوەبن تكایە لەو كاتانەدا.

ئاماژەی بەوەشكرد، شەپۆلی بەهێزی باران بارین و هەورەتریشقە گەیشتۆتە ئاسمانی هەرێمی كوردستان و بارانێكی زۆری لەگەڵ خۆی پێیە.

بەپێی زانیارییەكان، ئەو گەنجەی بەهۆی هەورە تریشقەوە گیانی لەدەستداوە تەمەنی 17 ساڵە.

پەروەردە بۆ پشووی سبەینێی خوێندنگەكان بڕیاریدا
پێشت پەروەردە بۆ پشووی سبەینێی خوێندنگەكان بڕیاریدا
مایكل بالاك: بایرن میونشن دەبێتە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ
دواتر مایكل بالاك: بایرن میونشن دەبێتە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ
پەیوەندیدار