عێراق پێشینەی خانووبەرە زیاد دەكات



بەنگین ڕیكانی، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن ڕایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی قەرزی خانووبەرە بۆ سندوقی نیشتەجێكردنی عێراقی سەر بە وەزارەتەكە بەپێی یاسای سندوقەكە، دەردەبڕێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی عێراقەوە بڵاوكرایەوە”ئەنجومەنی وەزیران ڕاسپاردەی دەستەی ئەمینداریی سندوقی نیشتەجێبوونی پەسەندكرد كە تایبەتە بە زیادكردنی بڕی قەرزدان بەپێی یاسای سندوقەكە بۆ (60) ملیۆن دینار كە ناوەندی پارێزگاكان و قەزا و ناحیەكان دەگرێتەوە بە بەغدای پایتەختەوە، بڕیارەكەش لە ڕێكەوتی پەسەندكردنییەوە جێبەجێ‌ دەكرێت”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”قەرزەكە بە قیستی مانگانە و لە ماوەی (15) ساڵدا دەدرێتەوە، لەگەڵ لێبڕینی كرێی مامەڵە و كرێی پشكنین بەڕێژەی 2% بۆ یەكجار، بەمەبەستی كەمكردنەوەی بارگرانی لەسەر شانی هاووڵاتیان و ڕەچاوكردنی بارودۆخی ئابووری ئێستا و هاوبەشكردن لە چارەسەركردنی قەیرانی نیشتەجێبوون لە وڵاتدا”.

عێراق، دابەشكردنی مووچەی مانگی چوار دەستیپێكرد
پێشت عێراق، دابەشكردنی مووچەی مانگی چوار دەستیپێكرد
مەلا فایەق شارەزووری كێیە؟
دواتر مەلا فایەق شارەزووری كێیە؟
ەیوەندیدار