“لویس برایل”، هیوا بەخشی نابینایان


نزیکەی ٢٠٠ ساڵ لەمەوبەر سەرەڕای هەموو ئەو سەختییانەی کە بەهۆی لەدەستدانی بینایی لە تەمەنی ٥ ساڵیدا ڕووبەڕووی بووەوە، لویس برایل توانی خۆی وەک یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکان بسەلمێنێت، پاش ئەوەی سیستەمێکی نوێی داڕشت کە ڕێگە بە نابیناکان دەدات بخوێننەوە و بنووسن.

 

چیرۆکەکە دوای ئەوە دەستی پێدەکات کاتێک لویس برایل پەیوەندی بە پەیمانگای شاهانەی نابینایانەوە دەکات لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بۆ تەواوکردنی خوێندنەکەی.

 

لویس برایل لە ٤ی مانگی یەکی ساڵی ١٨٠٩ لە شارۆچکەی کوپڤرای فەرەنسی لەدایکبووە کە ٤٠ کم لە پاریسی پایتەختەوە دوورە و لە خێزانێکی دەوڵەمەند لەگەڵ ٣ برایدا گەورە بووە.

 

باوکی برایل لە بنەڕەتدا دروستکەری زینی ئەسپ بوو، خاوەنی وەرشەیەکی بچووکیش بوو کە پشتێن و جانتای چەرمیشی تێدا دروست دەکرد.

 

بەر لەوەی بینایی لە دەستبدات، وەک هەر منداڵێکی هاوتەمەنی خۆی، لاسایی باوکی دەکردەوە و یاری بەو ئامێرە جۆراوجۆرانە دەکرد کە لە وەرشەکەدا بوون، تا جارێک هەوڵیدا بە ئامێرێکی تیژ کونێک لە یەکێک لە پشتێنەکان بکات، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی چاوی بریندار بوو.

 

ئەو کاتە برایل، تەمەنی سێ ساڵ بوو بەو پێیەی لەو کاتەدا نەخۆشخانەیەکی نزیک لە ناوچەکەیان نەبوو چاوی تووشی هەوکردنێکی توند بوو، هەوکردنەکە گواستراوەیەوە بۆ چاوی دووەم و دوو ساڵ دواتر برایل چاوەکانی بە یەکجاریی لەدەستدا.

 

برایل لە قوتابخانەی گوندەکەدا خرایە بەر خوێندن، دایک و باوکی لە ماڵەوە زیاتر هەوڵیان لەگەڵ دەدا بۆ فێربوون.

 

باوکی ڕێگەیەکی دۆزیەوە بۆ ئەوەی هانی بدات بۆ خوێندنەوە، کاتێک لە هەندێک بزمار شێوەی پیتەکانی بۆ دروست دەکرد، بەمە ڕێگەی بە کوڕەکەی دەدا بە دەست لێدان پیتەکان بناسێتەوە.

 

قەشەیەک لە گوندەکەیان  ڕێڕەوی ژیانی برایل دەگۆرێت کاتێک داوای لە کاربەدەستان کرد ناوبراو لە پەیمانگای شاهانەی نابینایان لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بۆ خوێندن وەربگیرێت.

 

لویس برایل لە تەمەنی ١٠ ساڵیدا هاتە ناو پەیمانگای شاهانەی نابینایان و ئەو پەیمانگایەش بۆ فێرکردنی نابینایان جێیەک بوو تا یارمەتیان بدات لەگەڵ کۆمەڵگادا تێکەڵ بن، لێرە برایل شێوازێکی نوێی بۆ خوێندنەوە و نووسین پەرەپێدا.

 

شێوازەکە کەمێک لەو شێوازەیە کە باوکی فێری کردووە و هەمان ئەو شێوازەیە کە پرۆفیسۆری زمان و وەرگێڕی فەرەنسی ڤالێنتین هوای لە کۆتایی سەدەی ١٨ کاری لەسەر کردووە.

 

کاتێک لویس برایل گەیشتە دوانزە ساڵەی تەمەنی، بەشداری پێشبڕکییەکی کرد بۆ پەرەپێدان بە داهێنانی زمانی نابینایان، کە دواجار هەوڵەکەی بووە مایەی دڵخۆشی و پیزانین و ناوی لێنرا “برایل”.

ساڵی ١٨٢٧ برایل کە تەمەنی گەیشتە ١٨ ساڵ، شێوازی نوێی نووسین و خوێندنەوەی خۆی بە فەرمی پێشکەش بە ئیدارەی پەیمانگاکە کرد، شێوازی نووسینەکەی تەنها ٦ خاڵی لەخۆگرتبوو، کە لەڕێگەیەوە پیت و نیشانەی خاڵبەندی و ژمارەی جووت دەناسرایەوە.

 

لەبەر ئەوەی لویس برایل عاشقی مۆسیقا بوو و شارەزا بوو لە ژەنینی پیانۆ، ساڵی دواتر پەرەی بە داهێنانە نوێیەکەی دا لە نووسیندا، بە زیادکردنی نۆتەکانی مۆسیقا.

 

پەیمانگاکەی سەرەتا میتۆدی برایلی ڕەتکردەوە و بە بێ سوودی زانی، بەڵام لویس برایل بڕیاریدا، بە پاڵپشتی باوکی، خۆی میتۆدەکەی فێری هاوشێوەکانی بکات.

 

لەکۆتایدا لویس توانی هەموو پیتەکان بەشێوەی بارز یان زبر بنوسێت بەمەش شێوازێک و زمانێکی نوێی نوسینی داهێنا.

 

لویس برایل زۆربەی ژیانی لەناو پەیمانگای شاهانەی نابینایان، وەک خوێندکار و مامۆستا و توێژەر بەسەر برد، تا لە ساڵی ١٨٥٢دا کۆچی دوایی کرد.

باڵیۆزی ئەمریكا دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی لەگەڵ قوباد تاڵەبانی تاوتوێ كرد
پێشت باڵیۆزی ئەمریكا دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی لەگەڵ قوباد تاڵەبانی تاوتوێ كرد
ئەمڕۆ دادگای دەستووری توركیا بڕیارێك لەبارەی هەدەپەوە دەدات
دواتر ئەمڕۆ دادگای دەستووری توركیا بڕیارێك لەبارەی هەدەپەوە دەدات
پەیوەندیدار