مرۆڤ بیرەوەریی ساختە درووست دەكات



 

لە توێژینەوەیەكی نوێدا ئەوە دەستنیشانكراوە مێشكی مرۆڤ دەتوانێت “لە چاوتروكانێكدا” بیرەوەریی ساختە بەرهەمبهێنێت.

بەگوێرەی هەواڵێك كە لە ماڵپەڕی سایەنس ئەلێرت-دا بڵاوكراوەتەوە، لە تاقیكردنەوەكاندا بە سەرپەرشتی زانایان لە زانكۆی ئەمستردام ئەنجامدراوە، دەركەوتووە كاتێك پیتە لاتینییەكان و شێوەی راستەقینە و رەنگدانەوەی ئاوێنەیی (C و Ɔ) پیشانی ٥٣٤ كەسی بەشداربوو لە توێژینەوەكەدا دراوە، بەشداربووان شێوەی رەنگدانەوەی ئاوێنەیی پیتەكەیان بە پیتە راستەقینەكە زانیوە.

لەمیانی توێژینەوەكەدا ژمارەیەك پیتی هەڕەمەكی نیشانی هەندێك لە بەشداربووان دراوە بۆ ئەوەی سەریان لێ تێكبدرێت و دواتر داوا لە هەموو بەشداربووان كراوە سەرلەنوێ یەكەم پیت بڵێن كە پێیان نیشاندراوە.

ئاماژە بەوە كراوە نزیكەی لەسەدا ٢٠ی بەشداربووان نزیكەی نیو چركە دوای نیشاندانی پیتی یەكەم، یادەوەرییەكی ساختەیان لەبارەی پیتەكەوە بەرهەمهێناوە و رێژەكە دوای سێ چركە بۆ لەسەدا ٣٠ زیادیكردووە.

ئەوەش دەستنیشانكراوە دوای ئەوەی رەنگدانەوەی ئاوێنەیی پیتەكان نیشانی بەشداربووان دراوە، ئەگەری ئەوەی لە چاوتروكاندنێكدا پیتەكە ئاوێنەییەكەیان وەك پیتی راستەقینە بیرهاتبێتەوە، زۆر بەرزترە.

پسپۆڕان تیشك دەخەنە سەر ئەوەی مێشكی مرۆڤ بەپێی ئەو شتانەی چاوەڕێی بینینیان دەكات، یادەوەرییەكان بۆ “بیرەوەریی ساختە” دەگۆڕێت و هاوكات بەهۆی ئەوە بەشداربووان بە پیتە لاتینییەكان ئاشنابوون، مێشكیان چاوەڕێی ئەوە بووە ئەو پیتانە ببینێت كە بە شێوەی ئاسایی نووسراون نەك بە شێوەی رەنگدانەوەی ئاوێنەیی.

لە تاقیكردنەوەكانی توێژینەوەكەدا، دوای ئەوەی بە شێوەیەكی هەڕەمەكی پیتی رێك و ئاوێنەییەكانیان نیشاندراوە، پرسیاری ئەوە لە بەشداربووان كراوە تا چەند متمانەیان بە بیرەوەرییان هەیە لە یەك هەتا چوار.

بەشداربووان ئاماژەیان بەوە كردووە متمانەیان بە بیرەوەرییەكانیان هەیە. بەو شێوەیەش توانرا دڵنیایی دەستبكەوێت لەبارەی ئەوەی وەڵامی بەشداربووان لە راستیدا “بیرەوەریی ساختە” بوون، نەك خەمڵاندنی هەڵە.

نووسەرانی توێژینەوەكە ئاماژەیان بەوە كردووە كە “بیرەوەری لە بنەڕەتدا بەو شتانە لە شێوە دەگرێت كە چاوەڕێی بینینیان دەكەین”.

توێژینەوەكە لە گۆڤاری “PLOS One”دا بڵاوكراوەتەوە.

شەپۆلی بەهێزی باران بارین هەرێم دەگرێتەوە
پێشت شەپۆلی بەهێزی باران بارین هەرێم دەگرێتەوە
مووچەی چەند شوێنێكی دیكە دابەشدەكرێت
دواتر مووچەی چەند شوێنێكی دیكە دابەشدەكرێت
ەیوەندیدار