خەونەكەی ئەحمەد ڕازی نەهاتەدی


سەمیر كازم، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق پێیوایە، پرۆژەكەی ئەحمەد ڕازی ئەستێرەی كۆچكردوو، ئەگەر بەدیهاتبا، گۆڕانكارییەكی گەورەی لە تۆپی پێی عێراقدا دەكرد.

سەمیر كازم لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند “ئەحمەد ڕادی ئەستێرەی كۆچكردوو پلانی بۆ پڕۆژەیەكی گەورە دانابوو كە دەبوو گۆڕانكاری لە تۆپی پێی عێراقدا بەدوای خۆیدا بهێنێت كە پەیوەست بوون بە ژێرخان و ناوەندەكانی مەشق و ڕاهێنان و پەروەردەكردن و باشتركردنی ئاستی یاریزانان لە عێراق”.

بە وتەی كازم:”كاری وەرزشی لە عێراقدا بەداخەوە كەسانی پیشەگەر و بوێر لەخۆناگرێت، بۆیە ئەم پڕۆژەیە هەرگیز ڕووناكی نەبینی و لەگەڵ ژیانی ئەستێرە گەشەكەی تۆپی پێی عێراقدا ئاوابوو”.

ئەحمەد ڕازی ئەستێرەی كۆچكردوو لە مانگی حوزەیرانی 2020 دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد.

هەر ماڵێك خوێندكاری هەبێت مووچەیەكی مانگانەی پێ‌ دەدرێت
پێشت هەر ماڵێك خوێندكاری هەبێت مووچەیەكی مانگانەی پێ‌ دەدرێت
شێرزاد مامە: دەبوایە ڕووداوەكەی سلێمانی پارتی و یەكێتی كۆبكردایەتەوە
دواتر شێرزاد مامە: دەبوایە ڕووداوەكەی سلێمانی پارتی و یەكێتی كۆبكردایەتەوە
پەیوەندیدار