شەڕی سووریا و ئیسرائیل دەستیپێكرد



سووپای ئیسرائیل گورزی تووندی لە گرووپە چەكدارەكانی غەزە و لوبنان و سووریا وەشاند

شەڕی ئیسرائیل و سووریا دەستیپێكرد ئەوەش دوای هێرش و پێكدادانەكانی ئیسرائیل لەگەڵ گرووپە چەكدارەكانی لوبنان و فەلەستین.

گرووپی چەكداری لیوای قوودسی سەر بە حكوومەتی سووریا، بەرپرسیارێتی خۆی لە بە ئامانجگرتنی سنوورەكانی ئیسرائیل لە بەرزاییەكانی جۆلان راگەیاند.

گرووپەكە، ئەمڕۆ یەكشەممە رایگەیاند “بە ئامانجكردنی شوێنە داگیركراوەكانی جۆلان وەڵامێك بوو بۆ هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا”.

دەشڵێت “بەڵێن دەدەین لە ئەگەری هەر دەستدرێژییەكی ئیسرائیلی بۆ سەر باشووری سووریا وەڵامێكی تووندمان دەبێت”.

لەبەرامبەر ئەو هێرشەی گرووپە چەكدارەكانی سەر بە حكوومەتی سووریا بۆ سەر سنووری ئیسرائیل، سووپای ئیسرائیل سووریای مووشەكباران كرد.

سووپای ئیسرائیل دەڵێت “هێزەكانمان بۆردومانی بنكەیەكی سووپای سووریا و سیستمی ڕاداری سەربازی و شوێنی تۆپخانەكانیان كردووە كە سووپای سووریا بەكاریان دەهێنێت”.

سوپای ئیسرائیل دەشڵێت “شەوی رابردوو سێ مووشەك لە ناو خاكی سووریاوە ئاراستەی ناوچەی بەرزاییەكانی جۆلان كراون، بۆیە ئیسرائیل لە رێگەی هێرشێكی ئاسمانییەوە وەڵامی ئەو هێرشەی دایەوە”.

تووندوتیژییەكانی پۆلیسی ئیسرائیل بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا بووەهۆی ئەوەی گرووپە چەكدارە ئیسلامییەكان لە غەزە و باشووری لوبنان و سووریاوە مووشەكبارانی ئیسرائیل بكەن.

لە بەرامبەر ئەو هێرشانەدا سووپای ئیسرائیل گورزی تووندی ئاسمانی و مووشەكی لە غەزە و باشووری لوبنان و سووریا وەشاندووە.

 

لە هەولێر رێگری لە چالاكییەك دژی هێرشەكەی سلێمانی كرا
پێشت لە هەولێر رێگری لە چالاكییەك دژی هێرشەكەی سلێمانی كرا
ئەردۆغان بەرامبەر هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە نەرمی دەنوێنێت
دواتر ئەردۆغان بەرامبەر هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە نەرمی دەنوێنێت
ەیوەندیدار