ئێران دەیەوێت بچێتە نێو ماڵی عیراقییەكان



وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی ئێران پلانی وەزارەتەكە بۆ بەرهەمهێنانی هاوبەشی كەلوپەلی ناوماڵ لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی ئێران و لەوانەش عێراق ڕادەگەیەنێت.

موحسین شوكرەڵڵاهی، بەڕێوەبەری بەشی پیشەسازی كەلوپەلی ناوماڵ لە وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی ئێران ڕایگەیاند:”پلانیان هەیە بۆ بەرهەمهێنانی هاوبەشی ئەم ئامێرانە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لە باكور و باشوور و عێراق، بە ئامانجی هەناردەكردنی بۆ وڵاتانی تر”.

بە وتەی موحسین شوكرەلًَڵاهی:” ئێران لە ئێستادا 90%ی تەلەفزیۆنەكان لە ناوخۆدا بەرهەم دەهێنێت و هەناردەكردنی ئامێرەكانی ساردكەرەوەش بە ڕێژەی 82% زیادی كردووە، ساڵانە یەك ملیۆن و 800 هەزار تەلەفزیۆن لە ناوخۆدا بەرهەم دەهێنێت كە دەكاتە 90%ی پێداویستی ساڵانەی خۆی، هەروەها 4 كۆمپانیای ئێرانی ساڵانە 250 هەزار ئامێری ساردكەرەوەی ماڵ بەرهەم دەهێنێت”، ئاماژەی بە دەستكردن بە بەرهەمهێنانی ئامێری مایكرۆوەیڤیش كرد لەنێوخۆدا.

وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی ئێرانی دەڵێت”لە ئێستادا 600 كارگەی بەرهەمهێنانی كەرەستەی ناوماڵ لە ئێران كاردەكەن، هەروەها 27 هێڵی نوێ بۆ بەرهەمهێنانی كەرەستەی ناوماڵ لە قۆناغی خستنەبازاڕدان كە 4 هێڵی نوێ بۆ بەرهەمهێنانی ئامێری جل شۆردن، 3 هێڵی بەرهەمهێنانی ئامێری جل شۆردن قاپشۆڕ، و3 هێڵی نوێ بۆ بەرهەمهێنانی تەلەفزیۆن، لەخۆدەگرن”.

نێچیرڤان بارزانی گەیشتە بەغدا
پێشت نێچیرڤان بارزانی گەیشتە بەغدا
مه‌زڵوم كۆبانێ پەیامێكی لەسەر هێرشكردنە سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی بڵاوكردەوە
دواتر مه‌زڵوم كۆبانێ پەیامێكی لەسەر هێرشكردنە سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی بڵاوكردەوە
ەیوەندیدار