ئێوارەی ئەمڕۆ لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی چی روویدا؟



ئێوارەى ئەمڕۆ دوکەڵێک لە نزیک فرۆکەخانەى سلێمانى بەرز بووەوە، بەشێک لە میدیا و سۆشیال میدیاکانیش وا بڵاویانکردەوە کە هێرشى درۆن بووە، بەڵام بەڕێوەبەری راگەیاندن وپەیوەندییەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی رەتیدەکاتەوە، فڕۆکەخانەکەیان بۆردومانکرابێت ودەڵێت:” هیچ شتێک رووینەداوە و فڕۆکەخانە ئارامە””.

دانا محەمەد بەڕێوەبەری راگەیاندن وپەیوەندییەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی راگەیاند، هیچ تەقینەوەیەک لە نزیک فڕۆکەخانە رووینەداوە و بۆردومانیش نەکراوە و هەموو ئەو دەنگۆیانەی باس لە بۆردومانی فڕۆکەخانەکە دەکەن دوورن لە راستییەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ لە بەشێک لەمیدیاکان بڵاوکرایەوە کە دەنگی تەقینەوەیەک لە فڕۆکەخانەی سلێمانی دەبیسترێت کە گومان دەکریت فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بووبێت.

 

ڕوونكردنەوەیەك لە ئاسایشی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە
پێشت ڕوونكردنەوەیەك لە ئاسایشی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە
نێچیرڤان بارزانی: ئێمه‌ پێشتریش ئاماده‌ی رێككه‌وتن بوین بەغدا ئامادەنەبووە
دواتر نێچیرڤان بارزانی: ئێمه‌ پێشتریش ئاماده‌ی رێككه‌وتن بوین بەغدا ئامادەنەبووە
ەیوەندیدار