دار ئەرخەوانەکان گردی سەیوانیان ڕازاندووەتەوە


وەرزی بەهارە و دار ئەرخەوانەکان چڕۆییان کردووە، ڕەنگە ئەرخەوانییەکەیان دیمەنێکی سەرنجبەر و جیاوازی بە گۆڕستانی سەیوان بەخشیووە، گۆڕهەڵکەنێکیش دەڵێت مەغۆڵەکان دار ئەرخەوانیان هێناوەتە ناوچەکە.

داری ئەرخەوان جیاوازتر درەختەکانی دیکە، پێش ئەوەی گەڵاکەی چڕۆ بکات بەردەگرێت، ڕەنگێکی جوانی هەیە.

داری ئەرخەوان، لە دوای ١٠ ڕۆژی یەکەمی مانگی سێ چڕۆ دەکات و بەردەگرێت، ماوەی نزیکی مانگێک دەمێنێتەوە، دواتر گەڵاکانی درەختەکە سەردەردەکەن.

لە گۆڕستانی سەیوانی سلێمانی ژمارەیەکی زۆر لە داری ئەرخەوان هەیە، دیمەنێکی جوان و جیاوازی هەیە.

عومەر قادر، ماوەی ٣٠ ساڵە لە گۆڕستانەکە گۆڕهەڵکەنە، چیرۆکێکی جیاوازی دار ئەرخەوان دەگێڕێتەوە، کە مەغۆلەکان لەگەڵ هاتنیان بۆ کوردستان لە سەدەی یازدە لەسەر گرد و تەپۆلەکەکان داری ئەرخەوانیان ڕوواندووە.

ئاماژە بۆ ئەوەشدەکات، کە بەری دار ئەرخەوان دەخورێت و سوودێکی زۆری تەندروستی هەیە.

یەكەم كۆبوونەوەی ئاستبەرزی ئێران و سعودیە ئەنجامدرا
پێشت یەكەم كۆبوونەوەی ئاستبەرزی ئێران و سعودیە ئەنجامدرا
دۆلار بۆ ماوەیەكی درێژخایەن دادەبەزێت
دواتر دۆلار بۆ ماوەیەكی درێژخایەن دادەبەزێت
پەیوەندیدار