باوكی پیكێ‌ شاكێرا دەردەكات



ڕۆژنامەی “لا ڤانگاردیا”ی ئیسپانی، پەرەسەندنێكی نوێی ڕووداوەكانی نێوان شاكیرا گۆرانیبێژی كۆڵۆمبی بە ڕەچەڵەك لوبنانی و جیرارد پیكێی خۆشەویستی پێشووی و بەرگریكاری پێشووی بەرشەلۆنە، ئاشكرا دەكات.

بەپێی ڕۆژنامە ئیسپانییەكە، ڕۆیشتنی شاكیرا لە بەرشەلۆنە، لەدوای دەركردنی بوو لەو ماڵە كە ساڵانێك لەگەڵ پیكێ تێیدا ژیاون.

خاوەنداری خانووەكە لە مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردووەوە لە پیكێ و شاكیراوە بۆ ئەو كۆمپانیایە گواستراوەتەوە كە لەلایەن جوان پیكێ باوكی ئەستێرە ئیسپانییەكە خاوەنداریی دەكرێت، ئەمەش بەر لەو ڕووداوانە بوو كە بوونە مایەی تێكدانی پەیوەندییەكانی نێوان شاكێرا و پیكێ‌.

باوكی پیكێ ئاگادارنامەیەكی بۆ شاكیرا نارد و داوای لێكرد تا 30ی ئەم مانگە ماڵەكە بەجێبهێڵێت، بەپێچەوانەوە ناچار دەبێت قەرەبوویەكی زۆر گەورە بدات.

پێشتر شاكیرا ڕۆشتنی خۆی بۆ شاری میامی ئەمریكی ڕاگەیاندبوو، تا لەوێ‌ لەگەڵ مینداڵەكانی بە ئاشتی و ئارامی ژیان بەسەرببەن.

دوای دوو منداڵ، شاكیرای تەمەن 45 ساڵ لەساڵی ڕابردوودا و لە پاش پەیوەندییەكی 12 ساڵە، لە پیكێی تەمەن 35 ساڵ جیابووەوە، ئەمەش دوای ئەوەی شاكێرا بۆی دەركەوت كە پیكێ‌ لەگەڵ كچێكی تەمەن 23 ساڵ بە ناوی كارلا شیا فێڵی، ناپاكی لێدەكات.

بە وێنە و ڤیدیۆ؛ ئاگر لە بازاڕی شێخەڵای هەولێر كەوتەوە
پێشت بە وێنە و ڤیدیۆ؛ ئاگر لە بازاڕی شێخەڵای هەولێر كەوتەوە
ڕاوێژكاری سودانی: بەم زووانە لە قەیرانی دۆلار ڕزگارمان دەبێت
دواتر ڕاوێژكاری سودانی: بەم زووانە لە قەیرانی دۆلار ڕزگارمان دەبێت
ەیوەندیدار