لەمەودوا لە 10 ڕۆژدا پارەی گەنمی جوتیاران خەرج دەكرێت



وەزارەتی بازرگانی عێراق دوو پلانی هاوردە و بە بازاڕكردنی بۆ دابینكردنی گەنم ڕادەگەیەنێت و سەرۆك وەزیرانی عێراقیش بڕی 500 ملیار دینار تەرخان دەكات بۆ شایستە داراییەكانی جووتیاران.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، ئاژانسی فەرمی (العراقیە) لە زاری محەممەد حەنون وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە بڵاویكردەوە:”بایەخێكی زۆر بۆ وەرزی بەبازاڕكردنی گەنم هەیە و لە سەرەتای ئەم مانگەوە دەستیپێكردووە، هەموو ڕێكارەكانیش گیراونەتەبەر بۆ وەرزی بە بازاڕكردن.”.

بە وتەی حەنون:”محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕی 500 ملیار دیناری تەرخان كردوو، وەك شایستە داراییەكانی جوتیاران، ئەمەش بۆ یەكەمجارە حكومەت پێش دەستپێكردنی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران ئەو بڕە پارەیە تەرخان دەكات”.

وتەبێژی وەزارەتی بازرۆگانی عێراق دەڵێت:”ئەو جوتیارانەی گەنم رادەست دەكەن، تەنیا لە ماوەی 10 رۆژدا پارەی گەنمەكەیان وەردەگرن”، پێشبینیشی كرد بڕی گەنمی بە بازاڕكراوكراو بگاتە 4 ملیۆن تۆن، لەكاتێكدا پێویستی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان 4 ملیۆن و 500 هەزار تۆنە.

محەمەد حەنون ئاماژەی بەو گرێبەستانەش كرد لەگەڵ ئوستراڵیا و ئەمەریكا بۆ هاوردەكردنی یەك ملیۆن و 50 هەزار تۆن گەنم واژۆكراون و وتی:”پرسی گەنم بە تەواوی مسۆگەرە و پلانی هاوردە و بە بازاڕكردن هەیە لەسەر بنەمای وەرگرتنی هەموو بڕێك لە جوتیاران بە پارێزگاكانی كوردستانیشەوە،رێوشوێنی توندیش دەگیرێتەبەر بۆ ڕێگریكردن لە هاوردەكردنی گەنم لە دەرەوەی وڵات”.

 

بەهۆی ڕێككەوتنی هەرێم و عێراق كارەبا زیاد دەبێتەوە
پێشت بەهۆی ڕێككەوتنی هەرێم و عێراق كارەبا زیاد دەبێتەوە
ڕێباز حەملان: لیستی مووچەی مانگی 3 ڕادەگەیەنرێت
دواتر ڕێباز حەملان: لیستی مووچەی مانگی 3 ڕادەگەیەنرێت
ەیوەندیدار