ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

دەوڵەتی یاسا: لەگەڵ پارتی و یەکێتی گەشتووین بە ڕێکەوتن

خەڵک-

سەرکردەیەکی دەوڵەتی یاسا ئاماژە بە دروستکردنی ھاوپەیمانیی لەگەڵ پارتی و یەکێتی دەدات و دەڵێت، دوای کۆتایی ھاتنی ژماردنەوەی دەنگەکانی سلێمانی، ھاوپەیمانێتییەکە ڕادەگەیەنن.

محەممەد سەھیود، سەرکردە لە لیستی دەوڵەتی یاسای سەر بە حزبی دەعوە ڕایگەیاند: لیستەکەی ئەوان لەگەڵ لیستەکانی پارتی، یەکێتی، فەتح، نەسر لە پەرلەمان گەشتوون بە دروستکردنی ھاوپەیمانێتییەکی فراوان.

ئەوەشی ڕاگەیاند: پاش کۆتایی ھاتنی ژماردنەوەی دەنگەکانی سلێمانی، ھاوپەیمانێتییەکە ڕادەگەیەنن.

سەھیود ئاماژەی بەوەش کردووە: بەھۆی ئاڵۆزییەکانی پرۆسەی سیاسیی عیراق، پێدەچێت پێکھێنانی حکومەتی داھاتوو بکەوێتە سەرەتای ساڵی ئایندەوە.

 

ریکلام

کوردستان

بومەلەرزەیەكی بەهێز هەرێمی كوردستانی هەژاند

خەڵك-بەشی هەواڵ
كاتژمێر 1:8 خولەكی پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەكی بەهێز شاری سلێمانی  هەژاند و زۆرینەی هاووڵاتیان هەستیان پێكردووە.

بەپێی زانیارییەكان، هاووڵاتیان لە زۆرینەی ناوچەكان هەستیان بە بومەلەرزە كردووە و بەشێك لە باڵەخانە و بیناكانی لەرزاندووە و تا ئێستا گوڕەكەی نەزانراوە.

بەپێی زانیارییەكان بومەلەرزەكە بەغدا و كەركوك و دیالە و گەرمیان و دەربەندیخان و هەولێرو هەڵەبجە و سۆرانیشی گرتوەتەوەو هاووڵاتیان لەو ناوچانەش هەستیان پێكردووە.

 

بەپێی زانیارییەكان، چەقی بومەلەرزەكە پارێزگای كرماشانی رۆژهەڵاتی كوردستان بووەو بەپێی زانیاری ماڵپەری زەمین لەرزانی زانكۆی تاران، گوڕی بومەلەرزەكە 5.9 پلە بووە بە پێوەری رێختەر.

 

ئاژانسی ئیسنای ئێرانی بڵاویكردەوە، بومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.9پلە بە پێوەری رێختەر ناوچەی تازە ئابادی لە پارێزگای كرماشان هەژاندووە.
ئاژانسەكە ئاشكرایكرد، تا ئێستا هیچ زانیارییەك لەسەر زیانەكانی بومەلەرزەكە نەزانراوە.

زانیاری زیاتر

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

“مافی خانەنشینبوون لە پەرلەمانتاران سەندرایەوە”

خەڵك-بەشی هەواڵ

پەرلەمانتارێكی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە ئێستادا پەرلەمانتاران هیچ ئیمتیازێكیان لە حكومەت نییە، تەنانەت ئەوانەش مافی خۆیانە خانەنشین ببن.
لەدواساتەكانی تەمەنی خۆیدا پەرلەمانی عێراق یاسایەكی لەبەرژەوەندی خۆی تێپەڕاندو لای خۆشییەوە سەرۆك كۆماری عێراق واژووی لەسەر خانەنشینبوونی ئەو پەرلەمانتارانە كرد، بەڵام حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق یاساكەی رەتكردەوە و لە ئێستادا پەرلەمانتارانی ئەم خولە ناتوانن خانەنشین ببن.

جەمال ئەحمەد ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە (خەڵك)ی راگەیاند، ئەو یاسایە بەشێكە لە یاسا گشتییەكان‌و خانەنشینی‌و موچەی فەرمانبەران، ئەویش لە رێگای یاسای خۆی رۆیشتووەو خوێندنەوەی یەكەم‌و دووەمی بۆ كراوەو دواتر دەنگی لەسەر دراوەو هیچ ئیمتیازێكی زیاتر بۆ پەرلەمانتاران نییە‌و وەك فەرمانبەرانی دەوڵەت سەیر كراون‌و ئەویش پێویستی بە تەمەن هەیە كە 50 ساڵە.

وتیشی، خانەنشینی پەرلەمانتارانیش پێویستی بە بڕوانامە هەیەو ئەگەر بڕوانامەی ئامادەیی هەبێت موچەكەی كەمترە، بەڵام ئەو بابەتە لەچوارچێوەی خۆی گەورە كراوەو دەرچووە.

ئاشكراشیكرد، بەداخەوە حكومەتێك وایلێبێت فەیسبوك‌و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەڕێوەی ببات، كارەساتە، چونكە ئەو یاسایە لە رێگای پەرلەمانەوە رۆیشتووەو نزیكەی دوو ساڵی ویستووە تاكو پەسەند كراوە، ئێستاش كە باس دەكرێت نە پەرلەمان ماوە و نە پەرلەمانتار ئیمتیازی هەیە.

سەبارەت بە وەرگرتنی هەر جۆرە ئیمتیازاتێك، جەمال ئەحمەد رایگەیاند، نە مافی خانەنشین بوونمان هەیە، نە خانەنشینیشین.

سەبارەت بە چارەسەركردنی ئەو كێشەیە، ناوبراو رایگەیاند، ئەو كێشەیە دەچێتە خولی داهاتووی پەرلەمان و جارێكیتر ئەو یاسایە خوێندنەوەی یەكەم‌و دووەمی بۆ دەكرێت‌و هەر یاسایەك رەت بكرێتەوە بەو شێوەیە چارەسەر دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

(خەڵك) پارێزگاری نوێی هەڵەبجە ئاشكرا دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئەندامێكی مەكتەبی راگەیاندنی حزبەكەی بۆ پارێزگاری هەڵەبجە دیاری كردووەو بەپێی زانیارییەكانیش تا ئێستا حكومەت كاری لەسەر جێگیركردنی نەكردووە.

سەرچاوەیەكی تایبەت لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت، بە (خەڵك)ی راگەیاند، مەكتەبی سیاسی نوسراوێكی بۆ دیاریكردنی ئازاد تۆفێق ئەندامی مەكتەبی راگەیاندنی ئەو حزبە دەركردووە كە ناوبراویان وەك پارێزگاری هەڵەبجە دەستنیشان كردووە.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك)، نوسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بەرپرسیاری ئەو بابەتەیە و تا ئێستاش كار لەسەر جێبەجێكردنی نەكراوە.

(خەڵك) چەند جارێك پەیوەندی بە نوسینگەی جێگری سەرۆكی حكومەتەوە كرد، بەڵام پەیوەندییەكەی بەردەست نەبوو.
هەر لەوبارەیەوە (خەڵك) پەیوەندی بە ئازاد تۆفیقەوە كرد، ناوبراو ئامادەنەبوو هیچ لێدوانێك لەوبارەیەوە بدات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین