ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

بانکە ژاپۆنییەکان مامەڵەکانی خۆیان لەگەڵ ئێران ڕادەگرن

خەڵک-

بانکی میتسوبیشی یو ئێف جەیی ژاپۆنی، کە زۆرترین مامەڵەکانی کڕینی نەوتی ئێران بۆ وڵاتەکەی لە خۆ دەگرێت، مامەڵەکانی خۆی لەگەڵ ئێران ڕاگرت.

لەو بارەیەوە ئاژانسی سکای نیوز دەڵێت، ئەو بانکە گەورەترین گروپی بانکییە لە ژاپۆن و زۆرترین مامەڵەکانی کڕینی نەوتی ئێران لە لایەن کۆمپانیا ژاپۆنییەکانەوە لەخۆ دەگرێت، مامەڵەکانی خۆی لەگەڵ ئێران ڕاگرتووە و لە داهاتوودا سەرجەم پەیوەندییەکانى لەگەڵ ئێران کۆتایی پێدەهێنێت.

ھاوکات ئاژانسی رۆیتەرز ئەوەی ڕاگەیاندووە: پێدەچێت ھەنگاوەکەی میتسۆبیشی یو ئێف جەی چەند کۆمپانیایەکی ژاپۆنی ناچار بکات واز لە کڕینی نەوتی ئێران بھێنن، ھەروەھا گروپی (میزوھو)ی بانکییش ئاماژەی بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی ھاوشێوە کردووە، بەوەش زۆرینەی پەیوەندییە بازرگانییەکانی ئێران و ژاپۆن ڕادەگیرێن.

ڕۆژ دوای ڕۆژ کۆمپانیا جیھانییەکان مامەڵەکانی خۆیان لەگەڵ ئێران ھەڵدەسپێرن، تەنانەت بابەتەکە دەولەتەکانیشی گرتۆتەوە، ھەفتەی رابردوو وەزیری وزەی ھیندستان کە گەورەترین کڕیاری نەوتی ئێران ڕایگەیاند، بیر لە جێگرەوەیەک دەکەنەوە بۆ نەوتی ئێران.

ریکلام

جیهان

رۆحانی هۆشداری دەداتە ترەمپ

خەڵك- بەشی هەواڵ

حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران هۆشداری دەداتە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە بەردەوامبوونی لە سیاسەتە دووژمنكارانەكانی لە دژی تاران.

ئەمڕۆ یەك شەممە حەسەن رۆحانی رایگەیاند “پێویستە ئەمریكا بزانێت كە ئاشتی لەگەڵ ئێران ئاشتی راستەقینەیە و شەڕ لەگەڵ ئێران دایكی هەموو شەڕەكانە”.

بەپێی ئاژانسی خوێندكارانی ئێران، لەكاتی قسەكردنیدا بۆ دبلۆماسەكانی وڵاتەكەی، رۆحانی داواشی لە ترەمپ كردووە كە بە دوای جێگرەوەی ئەسەددا نەگەڕێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

لە باشوری ئەفریقا یازدە شۆفێر كوژران

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ یەك شەممە یازدە شۆفێری ئۆتۆمبێلی كرێ لە باشوری ئەفریقا لەلایەن چەكدارانەوە كوژران لە كاتی گەڕانەوەیان بۆ جۆهانس بێرگ.

بەپێی هەواڵی رۆیتەرز، ئەو شۆفێرانە ئەندامی سەندیكای شۆفێرانی ئۆتۆمبێلەكانی كرێ بوون لە پاسێكی بچوكدا و چەكدارەكان هێرشیان كردووەتە سەریان و تەقەیان لێكردون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

سونەكانی ئێران هانا بۆ سیستانی دەبەن

خەڵك-بەشی هەواڵ

وتاربێژی سوننەی زاهیدان داوای لە سیستانی كرد چارەسەری كێشەی وڵاتی عێراق‌و بەتایبەت كێشەكانی سونە مەزهەب بكات.
ماڵپەڕی (العربیە) بڵاویكردەوە، مەولانا عەبدولحەمید ئیسماعیل وتاربێژی سونە مەزهەب لە زاهیدان لە نامەیەكدا كە ئاڕاستەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەی لە عێراق كردووەو دوای ئاماژەدان بۆ دۆخی خراپی جیهانی ئیسلامی، داوای لە ناوبراو كردووە بەهۆی بوونی پێگەكەی لە عێراق كێشەكانی ئەو وڵاتە چارەسەر بكات‌و دەسەڵاتەكانی‌و نفوزی خۆی بخاتەكار بەشێوەیەك لە سونە مەزهەبەكانی ئێرانیش سوود وەربگرێت.

نوسینگەی وتاربێژی زاهیدان بڵاویكردەوە، مەولانا عەبدولحەمید كێشەكانی پێكنەهێنانی حكوومەت لە عێراق‌و خواستەكانی هاووڵاتیان‌و خزمەتگوزارییەكان‌و ئاوارەبوونی بەشێكیتریان بە هۆكاری كێشەكانی عێراق زانی.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردوە، دوای چەندین ساڵ لە ناوئومێدی‌و وێرانكاری، ئێستا خەریكە ووردە ووردە ئومێد بۆ هاووڵاتیان دەگەڕێتەوەو ئومێد دەكەین بەهۆی پێگەی باوكانەی ئێوە فەرمان بكەن حكومەتێكی خێرای دادپەروەرو خەڵك ویست پێكبهێنرێت كە مافی هەموو هاووڵاتیان بدات.

ناوبراو لە نامەكەیدا بۆ سیستانی، ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، كە سونە مەزهەبەكانی ئێران دوای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە دۆخێكی خراپدان‌و ئازادی مەزهەبییان لێ زەوت كراوەو جگە لەوەش رێگرییان لێدەكرێت كە بەرپرسیارێتی لە كارەكانیان وەربگرن تەنانەت لە ناوچە سونە نشینەكانیشدا.

هەروەها نەبوونی مزگەوت بۆ سونە مەزهەبەكان‌و رێگریكردن لە نوێژخوێنان بۆ نوێژی هەینی لە تاران‌و زۆرێك لە كێشەكانیتر كە تا ئێستا ئێران نەرمی لەو بوارەوە نەنواندووە.

ناوبراو داواشی لە سیستانی كردووە، وەك مەرجەعیەتێكی گەورەی شیعە مەزهەب لە ناوچەكە كەسایەتی خۆی بخاتەگەڕ تاكو بتوانێت داوا لە دەسەڵاتدارانی ئێرانی بكات دۆخی سونە مەزهەبەكانی ئێران چارەسەر بكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین