ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

(بەفەرمی) کۆنتی ڕاهێنەری چێڵسی دوورخرایەوە و دوو شوێنگرەوە بەڕێوەیە

خەڵک سپۆرت

ئەمڕۆ بەفەرمی ئیدارەی یانەی چێڵسی ئەنتۆنیۆ کۆنتی ئیتاڵی راهێنەری یانەکەیان لەپۆستەکەی دوورخستەوە و بەپێی زانیارییەکان، دوو راهێنەر بەڕێوەن بۆ شوێنگرتنەوەی.

ڕۆژنامەکانی “دەیلی مەیڵ ومیرەر و زە سەن” لەزاری سەرچاوە فەرمیەکانی چێڵسی-یەوە دووپاتیان کردۆتەوە، ئەمڕۆ ئیدارەی “بلوزی لەندەن” لەگەڵ ئەنتۆنیۆ کۆنتی گەیشتونەتە ڕێکەوتن و بەپێی ڕێکەوتنی نێوانیان یانەکە بڕی نۆ ملیۆن یورۆ دەبەخشێتە راهێنەرە ئیتاڵیەکە و بەوشێوەیەش بۆندەکەی هەڵدەوەشێنرێتەوە، لەدوای ئەم ڕێکەوتنە کە بەشێوەی فەرمی ئاشکرا کراوە، کۆنتی ماڵئاوایی لە یاریزانان و کارمەندانی یانە و تەواوی ستافی تایبەتی چێڵسی کردووە.

بەپێی سەرچاوەکان، جیانفرانکۆ زۆلای ئەفسانەی ئیتاڵیا و پێشوی یانەکە کە پێشتر کاری ڕاهێنانی تاقیکردۆتەوە وەک یاریدەدەری ڕاهێنەر دەست بەکارەکانی دەکات، ڕاهێنەری سەرەکیش بریتی دەبێت لە ماوریسیۆ ساری ئیتاڵی راهێنەری یانەی ناپۆلی.

سەرچاوەکان جەخت دەکەنەوە، ڕۆمان ئەبرامۆڤیچی ڕوسی خاوەنی یانە هەموو شتێکی دەربارەی ساری لەگەڵ ئاوریلیۆ دی لاورێنتسی سەرۆکی ناپۆلی بڕاندۆتەوە و بڕیارە لەماوەی ئەم چەند ڕۆژەدا جێگەی کۆنتی بگرێتەوە.

جیهانی

(به‌وێنه‌) گه‌ڕانه‌وه‌ی ستافی پاڵه‌وانانی جیهان بۆ فه‌ره‌نسا و پێشوازی کردنیان له‌لایه‌ن هه‌زاران هانده‌ره‌وه‌ !

خه‌ڵک سپۆرت

دوێنێ ستافی هه‌ڵبژاترده‌ی فه‌ره‌نسای پاڵه‌وانی مۆندیال له‌ ڕوسیاوه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ شاری پاریس و له‌ وڵاتی خۆیان سه‌ره‌تا له‌ کۆشکی سه‌رۆکایه‌تی پێشوازییان لێکرا، دواتریش له‌ “شانزلیزێ” ئاهه‌نگی سه‌رکه‌وتنیان له‌گه‌ڵ هانده‌ران ئه‌نجامدا…

ئه‌مه‌ش چه‌ند دیمه‌نێکه‌ له‌ ئاهه‌نگ و ده‌ربڕینی خۆشیه‌کانی یاریزانان و گه‌لی فه‌ره‌نسا…

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

(به‌وێنه‌) گه‌ڕانه‌وه‌ی یاریزانانی کرواتیا و پێشوازیکردنیان له‌لایه‌ن هه‌زاران هانده‌ره‌وه‌ !

خه‌ڵک سپۆرت

دوێنێ ئه‌ستێره‌کانی کرواتیا له‌ ڕوسیا گه‌ڕانه‌وه‌ و له‌لایه‌ن هانده‌رانی تۆپی پێی وڵاته‌که‌یانه‌وه‌ هاوشێوه‌ی پاڵه‌وان به‌خێرهاتنه‌وه‌یان کرا، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ش چه‌ند دیمه‌نێکن له‌ ئاهه‌نگ و ده‌ربڕینی خۆشی هانده‌ران و یاریزانان…

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

ڕافائێل ڤاران له‌ ٢٠١١/١٢وه‌ ناوی ده‌رکرد و وه‌ک ئه‌فسانه‌یه‌ک هه‌موو نازناوه‌ گه‌وره‌کانی چنییه‌وه‌‌ !

خه‌ڵک سپۆرت

ڕافائێل ڤارانی به‌رگریکاری فه‌ره‌نسی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌ژیانی وه‌رزشییدا سه‌رجه‌م نازناوه‌ گه‌وره‌ و گرانه‌کانی چنیوه‌ته‌وه‌ و یه‌کێک له‌ هاورێکانی پێی ڕاگه‌یاندووه‌: تۆ کۆتاییت به‌ تۆپی پێ هێنا.

ڤارانی فه‌ره‌نسی له‌گواستنه‌وه‌کانی هاوینه‌ی ٢٠١١/١٢ له‌یانه‌ی لیلی فه‌ره‌نسیه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیاڵ مه‌دریده‌وه‌ کرد، ئه‌وکاته‌ ته‌مه‌نی ته‌نها ١٩ ساڵ بوو توانی له‌گه‌ڵ مۆرینیۆ (١٠٠خاڵ) له‌ململانێکانی خولی ئیسپانیا کۆبکاته‌وه‌ و نازناوی ژماره‌ (٣٢ی لالیگا) بۆ یانه‌ی شاهانه‌ به‌ده‌ست بهێنیت.

ڤاران له‌ئێستادا ته‌مه‌نی (٢٥) ساڵه‌ و توانیویه‌تی (١٦) نازناوی گه‌وره‌ی بواری تۆپی پێ به‌ده‌ست بهێنێت له‌نمونه‌ی: نازناوه‌کانی مۆندیال (یه‌ک جار)، چامپیۆنز لیگ(چوار جار)، خولی ئیسپانیا (دوو جار)، جامی شای ئیسپانیا (یه‌ک جار)، سوپه‌ری ئیسپانیا (دوو جار)، سوپه‌ری ئه‌وروپا (سێ جار)، جامی جیهانی یانه‌کان (سێ جار).

به‌رگریکاره‌ فه‌ره‌نسیه‌که‌ به‌ میدیاکانی ڕاگه‌یاند‌ :” وه‌ک دیمبیلی هاوڕێم پێمده‌ڵێت: تۆ کۆتاییت به‌ تۆپی پێ هێنا، به‌ڵام ڕاستییه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ وه‌رزێکی ناوازه‌م به‌ڕێکرد و له‌ژیانی وه‌رزشیمدا ده‌ستپێکێکی ناوازه‌م هه‌بووه‌ که‌م یاریزان ده‌توانێت به‌ده‌ستی بهێنێت”.

به‌رگریکاره‌ پۆڵاینه‌که‌ی فه‌ره‌نسا تا ئێستا ٢٣٣ یاریی بۆ یانه‌کان و ٤٩ یاریی نێوده‌وڵه‌تی به‌درێسی فه‌ره‌نساوه‌ ئه‌نجامداوه‌ و کۆتاییه‌که‌ی به‌رامبه‌ر کرواتیا بوو، که‌ توانیان به‌بردنه‌وه‌یان نازناوی مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕوسیا بچننه‌وه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین