ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

(بەفەرمی) لەماوەی دوو کاتژمێردا بەرشلۆنە دوو بۆندی نوێی ئیمزا کرد

خەڵک سپۆرت

ئەمڕۆ یانەی بەرشلۆنە چالاکیەکانی گواستنەوەی هاوینەی خستە بواری جێبەجێکردنەوە و دوو بۆندی گەورەی ئاشکرا کرد.

سەرەتا ئیدارەی “ئازولگرانا” بۆندیان لەگەڵ ئارسەر میلۆی تەمەن ٢١ ساڵی ئەستێرەی پێشوی یانەی گریمۆی بەرازیلی ئیمزاکرد.

لەم بارەیەوە یاریزانەکە ڕایگەیاند :” زۆر خۆشحاڵم، خەونی منداڵیم هێنایە دی و ئەوەی ئێستا تیایدا دەژیم خەونە بووە بەڕاستی، هیوادارم لەداهاتودا هاوشێوەی چاڤی و ئینێستا مێژوو بەدرێسی بارساوە بنوسمەوە”.

تەنها پاش یەک کاتژمێر لەو بۆندە، ئیدارەی یانە کەتەلۆنیەکە بە سەرکردایەتی جوسێپ ماریا بارتومیۆ و ئیریک ئەبیدالی بەڕێوەبەری وەرزشیی هەنگاوی دووەمیان نا و بۆندی کلیمێنت لانگلێتی تەمەن ٢٣ ساڵیان لەیانەی سڤیلیەی ئەندەلوسیەوە ئیمزا کرد.

بەپێی زانیارییەکانی “سپۆرت و موندۆ دیپۆرتیڤۆ” بۆندی ئارسەر میلۆ بڕی (٣١ ملیۆن یورۆ) و (٩ ملیۆنی زیادە) لەکاتی بەدەستهێنانی نازناوەکاندا ئیمزا کردووە، هەروەها بۆندی لانگلێتی فەرەنسی بەبڕی (٣٥.٩ ملیۆن یورۆ) ئیمزاکراوە.

میلۆ لەسەرجەم پێگەکانی هێڵی ناوەندی بارسا دەتوانێت یاریی بکات، هەروەها لانگلێت دەبێتە شوێنگرەوەی ئومتیتی و پیکێ لەڕووبەروبونەوەکانی وەرزی نوێدا (٢٠١٨/١٩).

جیهانی

(به‌وێنه‌) یاریزانان ده‌حه‌وێنه‌وه‌، به‌ڵام نایمار سه‌رقاڵی (نایمار پێنج) و وه‌ڵامی گاڵته‌جاڕییه‌کان ده‌داته‌وه‌!

خه‌ڵک سپۆرت

نایمار دا سیلڤای ئه‌ستێره‌ی ناوداری به‌رازیل و یانه‌ی پاریس سانت جێرمان له‌ماوه‌ی حه‌وانه‌وه‌که‌شیدا سه‌رقاڵی چالاکییه‌کانی بواری تۆپی پێیه‌.

ڕۆژنامه‌ی “ده‌یلی میره‌ر”ی به‌ریتانی ئاشکرای کردووه‌، له‌کاتێکدا یاریزانان سه‌رقاڵی حه‌وانه‌وه‌کانی هاوینه‌ن، به‌ڵام نایمار له‌گه‌ڵ کۆمپانیای “ڕیدبۆل” سپۆنسه‌ری پاڵه‌وانێتیه‌کی یاریگای بچوکیان کردووه‌ که‌ به‌ (نایمار پێنج) ناونراوه‌.

پاڵه‌وانێتیه‌که‌ بریتیه‌ له‌ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیپی بچوکی پێکهاتو له‌ پێنج یاریزان له‌گشت جیهانه‌وه‌، ئه‌م یاریزانانه‌ ناودارن و هه‌ر تیپێکیش گوزارشت له‌ وڵاتێک ده‌کات، پێکهاته‌کان کچ و کوڕ به‌جیا و پێکهاته‌ی تێکه‌ڵیشیان تێدایه‌، نایمار و تیپی خه‌ونه‌کانی له‌کۆتا ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌دا به‌رامبه‌ر مه‌کسیک (٥ – ٢) سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام به‌رامبه‌ر به‌رازیل (٢ – ١) شکستیان هێنا.

پاڵه‌وانێتیه‌که‌ له‌ “سانتۆس” ئه‌نجامدرا و نایمار له‌گه‌ڵ کوڕه‌که‌یی و هاوڕێیانی له‌نمونه‌ی دانی ئالڤێز وه‌ک بینه‌ر و یاریکه‌ر به‌شدارییان تێدا کرد.

له‌چاوپێکه‌وتنێکیشدا به‌ میدیاکانی ڕاگه‌یاند :” به‌ڵێ، ڕه‌خنه‌کان ده‌بینم که‌ ئاڕاسته‌م ده‌کرێت، به‌ڵام من وه‌ک گاڵته‌وگه‌پ وه‌رمگرتووه‌، ڕه‌خنه‌کان له‌سه‌ر منن و پێیان وایه‌ له‌زیاد خۆم ده‌کوتم به‌زه‌ویدا، به‌ڵام مه‌سه‌له‌که‌ به‌وشێوه‌یه‌ نییه‌، خۆ ناکرێت بچمه‌ به‌رده‌می به‌رگریکاران و پێیان بڵێم: هاوڕێکه‌م بێزه‌حمه‌ت ده‌مه‌وێت به‌لاتدا تێپه‌ڕم و گواستنه‌وه‌یه‌ک ئه‌نجام بده‌م؟! کاتێک یاریزانه‌کانی تر ده‌بینن له‌وان خێراترم و لێسه‌ندن ئه‌نجام ده‌ده‌م به‌رامبه‌ریان چیتر لێدان ئاڕاسته‌ی پێیه‌کانم ده‌که‌ن، وا ده‌زانن ئه‌و لێدانانه‌ به‌ئاسانی تێپه‌ڕ ده‌کات، یاخود کارێکی ئاساییه‌؟! نه‌خێر، ته‌نانه‌ت دوابه‌دوای ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌کان چه‌ندین کاتژمێر سه‌هۆڵ به‌کارده‌هێنم بۆ کپکردنه‌وه‌ی هه‌ڵئاوسان و ئازاری ماسولکه‌کانی جه‌سته‌م”.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

(به‌وێنه‌) سانچێز گه‌ڕایه‌وه‌ و په‌یوه‌ندی به‌ مه‌شق و ڕاهێنانه‌کانی مان یونایتده‌وه‌ کرد له‌ کالیفۆرنیا

خه‌ڵک سپۆرت

ئه‌ستێره‌کانی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد به‌سه‌رپه‌رشتی جوزێ مۆرینیۆی پورتوگالی به‌رده‌وامن له‌ ئاماده‌کارییه‌کان بۆ وه‌رزی نوێ و یه‌که‌م یه‌که‌ی مه‌شق و ڕاهێنانیان له‌ کالیفۆرنیا – ئه‌مریکا ده‌ست پێکردووه‌.

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مه‌شقه‌کانی کالیفۆرنیا له‌ڕووی جه‌سته‌یی و ئاماده‌کاریه‌کانی وه‌رزی نوێوه‌ سه‌ره‌تا و بناغه‌یه‌ بۆ وه‌رزێکی دوور و درێژ، به‌ڵام زۆرینه‌ی یاریزانه‌ سه‌ره‌کیه‌کان به‌هۆی حه‌وانه‌وه‌کانی هاوینه‌ و چالاکیه‌کانیان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌کانیان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌.

ئه‌لێکسیز سانچێزی ئه‌ستێره‌ی چیللی دوێنێ په‌یوه‌ندی به‌ یه‌که‌ی مه‌شق و ڕاهێنانه‌کانه‌وه‌ کرده‌وه‌ و له‌پاڵ خوان ماتا و هاوڕێکانی تریدا ده‌ستی به‌ ڕاهێنانه‌کان کرده‌وه‌.

ئه‌مه‌ش چه‌ند دیمه‌نێکی تایبه‌ته‌ به‌ مه‌شقه‌کانی یونایتد:

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

“قرشه‌ سپیه‌که‌” نایمار و هازاردی پێناخورێت: له‌به‌ر سێ هۆکار ڕیاڵ مه‌درید پێویستی به‌ شوێنگره‌وه‌ی کریستیانۆ نییه‌

خه‌ڵک سپۆرت

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی له‌یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریده‌وه‌ ڕوویکردۆته‌ یانه‌ی یوڤانتۆسی ئیتاڵی و له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی شاهانه‌ شوێنگره‌وه‌یه‌کی ناودار و گونجاوی دابین نه‌کردووه‌.

له‌م باره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ئینگلیزیه‌کان له‌نمونه‌ی “له‌نده‌ن سپۆرت و زه‌ سه‌ن و مه‌یڵ” ئاشکرایان کردووه‌، فلۆرنتینۆ پێرێز له‌لایه‌ن ئیداره‌ی قه‌ته‌ری یانه‌ی پاریس سانت جێرمانه‌وه‌ ئاگادارکراوه‌ته‌وه‌ که‌ نایماری به‌رازیلی بۆ فرۆشتن نییه‌، لێره‌وه‌ هه‌موو ده‌رگاکان داخراون و پێرێز بۆخۆیشی سور نییه‌ له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌که‌، چونکه‌ له‌دوای مۆندیاله‌وه‌ پشکه‌ بازرگانیه‌کانی ئه‌م یاریزانه‌ به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ١١ دابه‌زیوه‌.

سه‌رۆکه‌ ناوداره‌که‌ی مه‌درید که‌ له‌گواستنه‌وه‌ی یاریزاناندا به‌ “قرشه‌ سپیه‌که‌” ناسراوه‌ له‌جوڵه‌ نه‌وه‌ستاوه‌، به‌ڵکو بۆندێکی به‌بڕی ١٠٠ ملیۆن یورۆ و پاداشت و زیاده‌وه‌ پیشکه‌شی چێڵسی کردووه‌ بۆ دابینکردنی ئیدین هازارد، له‌به‌رامبه‌ردا ئیداره‌ی “بلوزی له‌نده‌ن” ئه‌م بۆنده‌ سه‌ره‌تاییه‌یان ڕه‌ت کردۆته‌وه‌ و ئاماده‌ نه‌بوون به‌ که‌متر له‌ ١٥٠ ملیۆن گفتوگۆ له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌ به‌لجیکیه‌که‌ بکه‌ن.

ڕۆژنامه‌کانی “ئاس و مارکا” پێیان وایه‌ یانه‌که‌یان پێویستی به‌ هازارد و نایمار نییه‌، هۆکاره‌که‌ش بۆ سێ خاڵ ده‌گێڕنه‌وه‌ که‌ پێکهاته‌ن له‌:

  • گاریس به‌یل: به‌یل له‌سه‌ره‌تای ژیانیه‌وه‌ له ‌مه‌درید حه‌وانه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ نه‌دیوه‌، به‌ڵکو هه‌میشه‌ پێکراو بووه‌ وکاتێکیش گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ کریستیانۆ باڵی چه‌پی لێگرتووه‌، له‌ئێستادا کریستیانۆ بونی نییه‌ و شه‌مه‌ندۆفێره‌که‌ی وێڵز ده‌توانێت له‌ پێگه‌ ڕاسته‌قینه‌که‌یدا یاریی بکات.
  • مارکۆ ئاسینسیۆ: گه‌وهه‌ره‌ ئیسپانیه‌که‌ ئه‌زمونی زیاتری به‌ده‌ستهێناوه‌ و هه‌نگاو به‌هه‌نگاو تواناکانی هه‌ڵکشاوه‌، له‌م وه‌رزه‌دا ده‌کرێت له‌باڵی ڕاسته‌وه‌ هه‌لی یارییکردنی پێبدرێت و ده‌شتوانێت له‌باڵی چه‌په‌وه‌ یاریی بکات، هه‌مان ئه‌و زۆنه‌ پڕده‌کاته‌وه‌ که‌ کریستیانۆ له‌پێشودا یاریی تێدا کردووه‌.
  • ڤینیسیۆز جونیۆر: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی “گه‌وهه‌ره‌که‌ی به‌رازیل” پڕۆژه‌یه‌که‌ بۆ داهاتو، به‌ڵام ئاسته‌ به‌رزه‌که‌ی و ئه‌و هونه‌ره‌ به‌رازیلیه‌ی هه‌ڵیگرتووه‌ هاوشێوه‌ی نایمار و ڕۆبینیۆیه‌ و ده‌کرێت له‌م وه‌رزه‌وه‌ سودی لێوه‌ربگیرێت، ناوبراو له‌توانایدایه‌ هه‌مان پێگه‌ی باڵی ڕاست و چه‌پی هێرشبه‌ری پڕبکاته‌وه‌.
بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین