ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

بینالی یەڵدریم بە سەرۆكی پەرلەمانی توركیا هەڵبژێردرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەندامانی پەرلەمانی توركیا، بینالی یەڵدریم سەرۆك وەزیرانی پێشوویان بە سەرۆكی پەرلەمانی وڵاتەكەیان هەڵبژارد.

لە پرۆسەی دەنگدان بۆ دەستنیشانكردنی سەرۆكی پەرلەمانی توركیا، 335 پەرلەمانتاری پارتی داد و گەشەپێدانی فەرمانڕەوا لە خولی سێیەمی دەنگداندا، لە بەرژەوەندی یەڵدریم دەنگیاندا، ئەوەش دوای ئەوەی پەرلەمانتاران لە خولی یەكەم و دووەم نەیانتوانی سەرۆكی پەرلەمان هەڵببژێرن.

یەڵدریم، توانی پێش ئەردۆغان توبراق كاندیدی پارتی گەلی كۆماری گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆن و خەیرەدین نوح ئۆغڵۆ كاندیدی (پارتی چاك)، و میراڵ دانیش بشتاش كاندیدی پارتی دیموكراتی گەلان و نازر جیهانگیر ئیسلام، كاندیدی پارتی سەعادەت، بكەوێت.

لە یەكەم و دووەم گەڕی دەنگدان، دەبوو كاندید بۆ سەرۆكی پەرلەمانی توركیا، سێیەكی دەنگی پەرلەمانتاران (400 دەنگ لە كۆی 600) دەنگ بهێنێت، لە حاڵەتی شكستخواردنی گەڕی یەكەم و دووەم، كاندیدەكان پێویستییان بە دەستبەركردنی زۆرینەیەكی ئاساییە (301) دەنگ، تا لە گەڕی سێیەمی دەنگداندا، هەڵبژاردنەكە ببنەوە.

بینالی یەڵدریم (62 ساڵ)، لە نێوان ساڵانی 2016-2018 سەرۆكی حكومەتی توركیا بوو، لە 2016-2017 سەرۆكی پارتی داد و گەشەپێدان بوو. بەر لەوەش وەزیری گواستنەوە بوو لە حكومەتەكانی عەبدوڵڵا گویل و رەجەب تەیب ئەردۆغان و ئەحمەد داود ئۆغڵۆ.

بینالی یەڵدریم بە یەكێك لە كەسە نزیكەكانی سەرۆك ئەردۆغان دادەنرێت.

جیهان

ترەمپ: پارەیەكی زۆرم بۆ ناتۆ كۆكردەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆك كۆماری ئەمەریكا ئاشكرایكرد، كۆبوونەوەكەی لەگەڵ سەرۆكی ڕوسیا زۆر باش بووەو ئەوەی لە راگەیەندنەكان باس لەوە دەكەن كە زیانی بۆ ئەمریكا هەبووە راست نییە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆك كۆماری ئەمریكا لە تویتەری خۆی بڵاویكردەوە، كاتێك بەشداریم كرد لە كۆبوونەوەیەكی گرنگی هاوپەیمانێتی ناتۆدا پارەیەكی زۆرم كۆكردەوە، كۆبوونەوەیەكی باشتریشم لەگەڵ سەرۆكی ڕوسیا ئەنجامدا، بەڵام بەداخەوە ڕووماڵی ڕاگەیاندنەكان بەم شێوەیەیە، هەواڵی ساختە ئێستا زۆر بووە.

وتیشی، هاوپەیمانێتی ناتۆ بێهێز بووە، بەڵام هێزەكەی بۆ گەڕایەوە، ئەوەش لە بەرژەوەندیی ڕوسیا نییە، ڕاگەیاندن تەنها ئاماژەیان بەوەدا كە من خراپ بووم لەگەڵ ڕابەرانی وڵاتانی هاوپەیمانێتی ناتۆدا، ئاماژەیان بە زیادبوونی پارەكە نەداوە.

كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەی ترەمپ لەگەڵ پۆتیندا بووە هۆی تووڕەبوونی هەردوو حزبی كۆمارییەكان و دیموكراتەكانی ئەمەریكاو ڕەخنەگران دەڵێن ترەمپ بەرژەوەندی ڕوسیای لەسەروو بەرژەوەندیی ئەمەریكا داناوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

داعش و تاڵیبان شەڕیان لە دژی یەک ڕاگەیاند

خەڵک-

نوسینگەی سەرۆکی ھەرێمی سەریپول لە باکوری ئەفغانستان ئاماژە بەوە دەکات، چەکدارانی داعش ھێرشیان کردۆتە سەر ماڵی سەرکردەیەکی تاڵیبان و لە ھێرشەکەدا چەند کەسێک لە ھەردوو لا کوژراون.

نوسینگەی زەبیحوڵڵا ئامانی، سەرۆکی ھەرێمی سەریپول لە باکوری ئەفغانستان بۆ رۆیتەرز ڕایگەیاندووە: چەکدارانی داعش لە ناوچەی سەیدیی سەر بە ھەرێمەکەیان چوونەتە سەر ماڵی بەرپرسێکی بزوتنەوەی تاڵیبان، لە ئەنجامی شەڕەکەشدا لانی کەم ١٥ چەکداری ھەردوو لا کوژراون و ٥ چەکداریش بریندار بوون.

ئەوەشی ڕاگەیاندووە: چەند رۆژێک دەبێت لە ئەفغانستان داعش و تاڵیبان شەڕیان لە دژی یەک ڕاگەیاندووە.

ھاوکات عەتائوڵڵا خۆگیانی، وتەبێژی سەرۆکایەتیی ھەرێمی نەنگەھار بە ھەمان ئاژانسی ڕاگەیاندووە: رۆژی دووشەممە ٢٠١٨/٧/١٦ بە هێرشی فڕۆکەیەکی درۆن (بێ فڕۆکەوان) سەرکردەیەکی داعش لە ھەرێمەکەیان کوژراوە.

ئەوەشی ڕاگەیاندووە، سەرکردە کوژراوەکەی داعش ناوی سابا گوڵە و بە محەمەد ئەلخوراسانی ناودەبرێت، ناوبراو بەرپـرسە لە کوژرانی سەدان کەس و پـێشتر تاڵیبان بووە و لە پاش سەرهەڵدانی داعش لە کۆتایـیەکانی ساڵی ٢٠١٤ پەیوەندی بەو گروپەوە کردووە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ترامپ لەبەرامبەر بەرپرسانی ئەمریکا بەرگریی لە وتەکانی دوێنێی دەکات

خەڵک-

پاش شەپۆلی توندی ناڕەزایی بەرپرسانی ئەمریکا لەبارەی وتەکانی دۆناڵد ترامپ لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی لەگەڵ ڤلادیمێر پۆتن، ئێوارەی ئەمڕۆ ترامپ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتەکانی دوێنێی دووبارە کردەوە.

کەمێک پێش ئێستا دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: “جارێکی دیکە دەیڵێمەوە، ڕوسیا ھیچ کاریگەرییەکی نەبووە لەسەر ئەنجامی ھەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ٢٠١٦.”

ئەوەشی ڕاگەیاند: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ڕوسیا ڕوویان لە باشی کردووە و لە داھاتوودا باشتریش دەبن.

ترامپ ئاماژەی بەوەش کرد: لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیا گەشتوون بە ڕێگاچارەی گونجاو بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و لەبارەی رۆژھەڵاتی ناوینیشەوە تووێژمان کردووە.

دوێنێ پاش تەواوبوونی کۆنگرەی رۆژنامەوانیی ترامپ و پۆتن لە شاری ھێلسێنکیی پایتەختی فنلاند، بەرپرسە ئەمریکاییەکان لێدوانی توندیان لەبارەی وتەکانی سەرۆکی وڵاتەکەیان بڵاوکردەوە و بە لاواز و ئەنجامدانی خیانەتی گەورە لە ئەمریکا تۆمەتباریان کرد.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین