ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

(وێنە) هاندەرانی کرواتیا و ئینگلتەرا بەم شێوەیە گوزارشتیان لە خۆشی و ناخۆشیەکانیان کرد !

خەڵک سپۆرت

شەوی ڕابردوو لە قۆناغی نیوەی کۆتایی مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕوسیا، هەڵبژاردەی کرواتیا بەئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک سەرکەوتنی بەسەر هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بەدەست هێنا.

لەسەرەتا ساتەکاندا (خولەکی پێنج) کیڤن تریپێری ئەستێرەی ئینگلیزی گۆڵی یەکەمی بۆ وڵاتەکەی تۆمار کرد، ئەو گۆڵەش لەنێو هاندەرە ئامادەبووەکانی “هایدی پارک” لەشاری لەندەن کاردانەوەیەکی بێوێنەی لێکەوتەوە، بەڵام لەتایمی دووەمدا کرواتیەکان گەڕانەوە و گۆڵی یەکسان کردنەوەیان لەلایەن ئیڤان پێریسیچەوە تۆمار کرد، ئەو گۆڵەش بەهەمان شێوە خۆشی و شادی بۆ کرواتیەکان هێنا.

لە کاتە زیادکراوەکانیشدا ماریۆ ماندزۆکیچ گۆڵی دووەم و سەرکەوتنی تۆمار کرد و بۆ یەکەمجار لەمێژووی کروات توانیان بگەنە فاینەڵی مۆندیال، بێگومان ئەم دەستکەوتەش مێژووییە و ئاهەنگ و شادییەکی گەورەتر لە ئینگلزیەکانی بەدوادا هات.

ئەمەش دیمەنەکانی ڕووبەڕوبونەوەکەیە لەنێو هاندەرانەوە:

جیهانی

فڕۆكەخانەی ھەولێر دەرگایەك بۆ تاڵانكردنی سەروەتی خەڵك

خەڵک-

سامان بارزانی خاوەنی (شەریکەی زاگرۆس) ملیۆنان دۆلاری لە ڕێگەی مەگاری هەولێری نێودەوڵەتی بردۆتە دەرەوە بە شێوەی خولی.

سامان بارزانی لە ساڵی (2005) دەستی كردووە بەناردنە دەرەوەی پارە بۆ وڵاتانی (ئەمریکا، لوبنان، تورکیا، سویسڕا و ئەڵمانیا)، كوللی (3) مانگێك چوار جار پارەی بەڕێكردووە، لەھەر سەفەرێكدا لەسەرووی (20) ملیۆن دۆلاری ناردۆتە دەرەوەی ھەرێمی كوردستان لەڕێگەی فڕۆكەخانەی ھەولێر. ئەمەش بەردەوام بووە تاكو داخستنی فڕۆكەخانەكە لەلایەن بەغداوە.

واتا؛ لەماوەی (3) مانگدا (80) ملیۆن دۆلاری بەڕێكردووە. واتا (8) ھەزار دەفتەر دۆلار.

لەماوەی ساڵێكیشدا دەكاتە: (320) ملیۆن دۆلار. واتا (3) ھەزارو 200 دەفتەر دۆلار.

شەریکەی زاگرۆس ساڵی (1991) دامەزراوە بەناوی مقاوەلاتی ئاوەدانکردنەوە، بەڵام دواتر لەساڵی (2005) لقێکی کرد بە گیران.

سامان بارزانی لە ساڵی (2005) كە (فڕۆكەخانەی ھەولێری نێودەوڵەتی كرایەوە) تا ئێستا لەهەرساڵێكدا (320) ملیۆن دۆلاری بەتێكڕا (بەلای كەمەوە) ناردۆتە دەرەوەی وڵات.

لەماوەی ئەو (13) ساڵەدا دەکاتە:

(4) ملیار و (160) ملیۆن دۆلار كەتەنها و تەنها لە ڕێگای مەگاری ھەولێر تاڵانیان كردووە. كە دەكاتە (410) ھەزارو (600) دەفتەر دۆلار.

خەڵكیش لەبێ موچەیی، بێ كارەبایی، بێ ئاوی، بێ چارەسەری نەخۆشی، بێ وەسیلەكانی خوێندن، بێ دەرەتانی و بێ چارەیی ناڵەی دێت.

كەسێكی وەكو سامان بارزانی كوڕی سابیر مستەفا بارزانی كە پاشماوەی گەورە جاشێكی سەددام حسێنە لەبەرئەوەی برازای مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی و خەزوری مەسرور بارزانی و بارز بارزانیە ئەو ھەموو پارەیەی ناردۆتە دەرەوەی ھەرێمی كوردستان.

ھاوشێوەی براكەی (سیروان بارزانی) كە گەورە سەرمایەدارێكی گەندەڵی ئەو وڵاتەیەو خەریكی فەرھودكردنی سەروەت و مەعیشەتی خەڵكی ھەرێمی كوردستانە.

-ئەرێ كەسێ ناپرسێ؛ ئەدی ئەو گەنج و لاوانەی كەوڵات بەجێ دێڵن بۆچی ئەوانیش ھەر لەڕێگەی فڕۆكەخانەی ھەولێر نانێرنە دەرەوە تاكو چیتر لەدەریادا نەخنكێن؟

ئینجا سەیركەن: تەنھا یەك كەسی بارزانی بەشی ئاوەدانكردنەوەی شارێكی حەپەلوش كردووە.

كە بەم پارەیە؛

-دەتوانرا گشت جادە ناوخۆیی و دەرەكیەكان بكرێنە جوت ساید.

-دەتوانرا دەیان نەخۆشخانەو خوێندنگا بونیاد بنرێن.

-دەتوانرا سەدان یەكەی نیشتەجێ بوون دروست بكرێن و كرێچی نەھێڵن.

-دەتوانرا كشتوكاڵی پێ ببوژێنرێتەوەو دەیان كارگەی لەقوتونان دروست بكرێت.

-دەتوانرا بێكاری لەڕیشەوە دەربكێشرێت.

-دەتوانرا كارەبای تەواوی شاری ھەولێری پێ دابینكرێت و لەئاو بەرھەمی بھێنن.

-دەتوانرا سەدان پڕۆژەی ئاوی پاكی خواردنەوەی بۆ خەڵكی ئەم ھەرێمە پێ دابین بكرێت.

-دەتوانرا ھەزاران كەسی ئەم ھەرێمەی پێ بخرێتە سەركارو پشەكاری بگەیەننە ئاستی باڵا.

-ئینجا لەوە عەجیب تر دوای ئەم ھەموو دزی و گەندەڵیە ھێشتا بەنی ئادەم ھەیە لایەنگری ئائەمانە دەكات كە لەسەركار بمێننەوە.

ئاخر بۆچی و لەپێناو چیدا؟ خۆ ئەم دزیە تەنھا لەخەڵكانێ نەكراوە كەدژی حوكمی ئەم گەندەڵانەن بەڵكو لەوانەش كراوەو دەكرێت كە لەگەڵیانن، كە پاڵپشتی مانەوەیان دەكەن لەدەستەڵات، كەچەپڵە بۆكارە خراپەكانیان لێ دەدەن.

ئەم گەندەڵیە لەوانەش كراوە كە بەبڕێك پارەی كەم و منەتباری قەڵەم و ھۆش و بیركردنەوە دەفرۆشن، ئاخر ئەم جۆرە حوكمڕانیە كەی ھی ئەوەیە پشتیوانی مانەوەی بكرێت؟

پێویستە تەواوی غەدرلێكراوانی ئەم كۆمەڵگەیە گرێبەستێك بكەن تا بەیەكەوە حوكمی گەندەڵ نەھێڵن، تاكو ئەوەی گەندەڵكارە ڕاپێچی بەردەمی دادوەری بكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

(٣ هه‌واڵی مان یونایتد به‌ ١) مۆرینیۆ دوو باڵی کرواتی له‌ پێکهاته‌ی وه‌رزی داهاتوی یونایتد ده‌به‌ستێت

خه‌ڵک سپۆرت

جوزێ مۆرینیۆی پورتوگالی سه‌رسامی تواناکانی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی کرواتیا بووه‌ و به‌نیازه‌ دوو بۆندی جیا پێشکه‌شی دوو یاریزانی پێکهاته‌که‌ی زلاتکۆ دالیچ بکات.

ئه‌مڕۆ یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد درێسی نوێی بۆ وه‌رزی داهاتو (٢٠١٨/٢٠١٩) ئاشکرا کرد، وه‌ک ده‌رده‌که‌وێت له‌ڕووی دیزاینه‌وه‌ گۆڕانکاری تێدا کراوه‌، هاوشێوه‌ی وه‌رزه‌کانی ڕابردوو یه‌خه‌ی درێسه‌کان هاوشێوه‌ی ژماره‌ حه‌وته‌‌، به‌ڵام له‌ڕووی ڕه‌نگ و هێڵه‌کانه‌وه‌ گۆڕانکاری کراوه‌، بۆنمونه‌: هێڵی ڕه‌شیان تێکه‌ڵ به‌ڕه‌نگی سور کردووه‌، هه‌روه‌ها هێڵه‌ سپییه‌کانی کۆمپانیای ئه‌دیداس گۆڕاوه‌ به ‌ڕه‌ش، ئه‌م شێوه‌ دیزاینه‌ گۆره‌وییه‌کانیشی گرتۆته‌وه‌.

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دیزاینی وه‌رزی نوێ جیاواز و نوێیه‌، به‌ڵام هه‌وادارانی یانه‌ به‌دڵیان نییه‌ و له‌تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه‌وه‌ چه‌ندین کۆمێنت بۆ پێگه‌ی سه‌ره‌کی یونایتد هاتووه‌ و تیایدا نوسراوه‌: ئێمه‌ ئه‌م درێسه‌ ناشرینه‌ ناکڕین.

به‌هه‌رحاڵ، پیکهاته‌که‌ی جوزێ مۆرینیۆ و یاریزانه‌ یه‌ده‌گه‌کان و ئه‌وانه‌ی به‌شداری چالاکییه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان نه‌بوون حاڵی حازر له‌ کالیفۆرنیا – ئه‌مریکا سه‌رقاڵی ئه‌نجامدانی یه‌که‌ی مه‌شقه‌کانن و ئه‌وانه‌ی خواره‌وه‌ش چه‌ند وێنه‌یه‌کی یه‌که‌م مه‌شق و ڕاهێنانه‌کانه‌:

به‌ده‌ر له‌بواره‌ بازرگانی و ئاماده‌کارییه‌کان، ڕۆژنامه‌کانی “زه‌ سه‌ن و ده‌یلی مه‌یڵ”ی به‌ریتانی ئاشکرایان کردووه‌، جوزێ مۆرینیۆ به‌وردی چاودێری ئه‌ستێره‌کانی مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕوسیای کردووه‌ و به‌تایبه‌ت سه‌رسامی دوو یاریزانی کرواتیا بووه‌.

ئه‌و دوو یاریزانه‌ش له‌باڵه‌کانی ڕاست و چه‌پ یارییان کردووه‌ و بریتین له‌: ئیڤان پێریسیچ که‌ له‌ڕیزه‌کانی یانه‌ی ئینته‌رمیلان یاریی ده‌کات و چه‌ند وه‌رزێکه‌ شه‌یتانه‌ سوره‌کان هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن، یاریزانی دووه‌میش بریتیه‌ له‌ ئانتی ڕیبیچ که‌ له‌ڕیزه‌کانی یانه‌ی ئینتراخت فرانکفۆرت یاریی ده‌کات و کاریگه‌ری ئاگرینی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی یارییکردنی پێکهاته‌که‌ی زلاتکۆ دالیچ هه‌بوو.

“زه‌ سه‌ن” نوسیویه‌تی: هه‌ردوو گواستنه‌وه‌که‌ بڕی ٩٢ ملیۆن پاوه‌ندی تێده‌چێت و به‌بێ بیرکردنه‌وه‌ “مۆو” بڕیاریداوه‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بۆ گواستنه‌وه‌یان بخاته‌ سه‌ر مێزی گفتوگۆکان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

هازارد ده‌رگای کردۆته‌وه‌ و ڕاهێنه‌ری به‌لجیکا پێشنیاری یانه‌یه‌کی گه‌وره‌ی بۆ ده‌کات !

خه‌ڵک سپۆرت

له‌دوای په‌یوه‌ندیکردنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پوتوگالی به‌یانه‌ی یوڤانتۆسه‌وه‌، ئیدین هازارد به‌رده‌وام له‌لایه‌ن میدیاکانه‌وه‌ وه‌ک باشترین کاندید بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی “دۆنی پورتوگال” ئاماژه‌ی پێکراوه‌.

“گه‌وهه‌ره‌که‌ی به‌لجیکا” ڕایگه‌یاندووه‌ :” هه‌موو جارێک له‌وباره‌یه‌وه‌ پرسیارم لێده‌کرێت، هه‌مووشتان ده‌زانن بۆچونم چۆنه‌ و ئه‌گه‌ر له‌ چێڵسی بڕۆم ده‌زانن په‌یوه‌ندی به‌ چ یانه‌یه‌که‌وه‌ ده‌که‌م”.

هازارد له‌پێشودا چه‌ندینجار ڕایگه‌یاندووه‌، که‌ سه‌رسامی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریده‌ و ده‌یه‌وێت له‌داهاتودا په‌یوه‌ندی به‌و یانه‌ زه‌به‌لاحه‌وه‌ بکات، ئه‌گه‌ر لێدوانه‌کانی پێشوو و ئێستای له‌یه‌کبده‌ین بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که‌ ده‌رگای به‌ڕووی یانه‌ی شاهانه‌دا کردۆته‌وه‌ و چاوه‌ڕوانی ئه‌و ئۆفه‌ره‌یه‌ که‌ داهاتو و ژیانی وه‌رزشیی ده‌گۆڕێت.

له‌م باره‌یه‌وه‌ ڕۆبێرتۆ مارتینێزی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی شه‌یتانه‌ سوره‌کانی به‌لجیکا به‌ “ده‌یلی مه‌یڵ”ی ڕاگه‌یاندووه‌ :” هازارد پێویستی به‌ پڕۆژه‌ و یانه‌یه‌کی نوێیه‌، ڕه‌نگه‌ ئه‌مه‌ باشترین و گونجاوترین سات بێت بۆ یاریزانه‌که‌م و یانه‌که‌شی (چێڵسی) تا‌ هه‌نگاوێکی تر بنێن و له‌یه‌کتری جیاببنه‌وه‌، هازارد ئه‌ستێره‌یه‌کی به‌هره‌داره‌ و گه‌یشتۆته‌ ترۆپکی تواناکانی،‌ پێشنیاری بۆ ده‌که‌م که‌ په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌یه‌کی گه‌وره‌وه‌ بکات، ئه‌گه‌ر له‌گواستنه‌وه‌کانی هاوینه‌شدا ئه‌و بۆنده‌ گه‌ورانه‌ی پێنه‌گات سه‌رسام ده‌بم”.

سه‌رچاوه‌کان ئاماژه‌ ده‌که‌ن، هازارد وه‌ک شوێنگره‌وه‌ی کریستیانۆ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی یانه‌ی شاهانه‌وه‌ ده‌ستنیشان کراوه‌ و چێڵسی داوای بڕی (٢٠٠ ملیۆن یورۆ) ده‌کات، ڕه‌نگه‌ ئه‌و نرخه‌ ببێته‌ کۆسپ له‌به‌رده‌م گواستنه‌وه‌که‌دا و ئه‌گه‌ر زۆره‌ دوای ئه‌نجامدانی گفتوگۆکان له‌وباره‌یه‌وه‌ نرخه‌که‌ که‌م بکرێته‌وه‌ بۆ (١٥٠ ملیۆن).

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین