ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان
ریکلام

جیهان

مەغریب وەرگرتنەوەی 200 ژنی داعشی وڵاتەكەی رەتدەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
روانگەی باكوور بۆ مافەكانی مرۆڤ رایدەگەیەنێت، رەبات رەیكردۆتەوە زیاتر لە 200 ژن و منداڵەكانیان وەربگرێتەوە كە هەڵگری رەگەزنامەی مەغریبین بەو هۆیەی سەر بە رێكخراوی داعش بوون، لە سوریا گیرییان خواردووە.

روانگەی باكوور كە رێكخراوێكی مافپەروەرە، لە راگەیەندراوێكیدا كە لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاویكردۆتەوە دەڵێت”دەسەڵاتدارانی مەغریب، ئەو هەڵوێستەی خۆیان گەیاندۆتە هێزەكانی سوریای دیموكراتی كوردی كە ژن و منداڵەكانیان لە كەمپێكدا دەستبەسەركردووە، ئەوەش دوای كوژرانی مێردەكانیان یان هەڵاتنیان بەو هۆیەی زۆربەیان چەكداری رێكخراوی داعش یان، گروپە توندڕەوەكانی تر بوون”.

بە وتەی روانگەكە”پێشتر هەمان داوا لە مەغریب كرابوو، تا چارەسەری ئەو دۆسێیە بكات، ئەوەش لەدوای ئەو بانگەشانەی لەلایەن خێزانەكانی ئەو ژنە گیرخواردوانەوەی سوریا پێیگەیشتبوو، هەروەها خاچی سوری نێودەوڵەتیش ئاگاداركراوەتەوە، تا رێگە لە رادەستكردنیان بە داعش، یان دەسەڵاتدارانی عیراقی بگرێت، چونكە لەو دوو حاڵەتەدا ترس هەیە لەناوببرێن”.

وەرنەگرتنەوەی ئەو ژنانەی داعش لەلایەن حكومەتی مەغریبەوە لەكاتێكدایە كە ئەو ژنانە پەشیمانی خۆیان لە سەفەركردن بۆ سوریا لەگەڵ مێردەكانیان دەربڕیوە و ئامادەیی خۆشیان خستۆتەڕوو بۆ چوونە بەردەم دادگا.

جیهان

ساڵانە 3 ملیۆن كەس بە خواردنەوەی مەی گیان لە دەست دەدەن

خەڵك- بەشی هەواڵ

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند زیاتر لە 3 ملیۆن كەس بەهۆی زیادڕەوی لەخواردنەوەی مەیدا لەساڵی 2016دا گیانیان لەدەستداوە، واتە لەهەر 20 مردنێك لەجیهاندا كەسێك بەخواردنەوەی مەی دەمرێت.

ڕێكخراوەكەی سەر بە نەتەوەیەكگرتوەكان دەشڵێت “زیاتر لە 3\4ی گیان لەدەستدانەكان لەنێوان پیاواندایە. سەرباری بەڵگەكان بە بونی مەترسی لەسەر تەندروستی، پێشبینی دەكرێت ڕێژەی خواردنەوەی مەی لە10 ساڵی داهاتوودا بەرزبێتەوە”.

تیدرۆس ئەدهانۆ بەڕێوەبەری گشتی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لەڕاپۆرتێكدا دەڵێت “كاتی ئەوە هاتوە هەوڵەكان زیاتربكەین بۆ نەهێشتنی ئەم هەڕەشە مەترسیدارە بۆ كۆمەڵگا. ژمارەی زۆر لە خەڵكی و خێزانەكانیان و كۆمەڵگاكان بەدەست شێوەی زیان بەخشی خواردنەوەی مەیەوە گرفتیان هەیە”.

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لە “ڕاپۆرتی دۆخی جیهان دەربارەی مەی و تەندروستی لەساڵی 2018دا” دەڵێت “نزیكەی 237 ملیۆن پیاو و 46 ملیۆن ئافرەت لەسەر ئاستی جیهان مەی دەخۆنەوە بەشێویەكی زۆر یاخوود زیانبەخش”.

خواردنەوەی مەی زیاتر لە ئەوروپا و هەردوو ئەمریكادا باوە، هەروەها پشێویەكانی لەئاكامی مەی خواردنەوە تووشی مرۆڤ دەبێت زیاتر لەوڵاتە دەوڵەمەندەكاندا بڵاوە.

سەرباری كەمبوونەوەی خواردنەوەی لەساڵی 2010ەوە بەڕێژەی نزیكەی 10% زیاتر خواردنەووی مەی لەسەر ئاستی جیهان لە ئەوروپادایە.

ڤلادمێر بۆزنیاك ئەندمی بەڕێوەبەرایەتی خراپ بەكارهێنانی هەندێك خواردنەوە لە ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بەرۆیتەرزی ڕاگەیاندووە لەنێوان ئەو هەنگاوانەی نراوە و سەلماندویەتی كاریگەری ئەرێنی هەبووە لەسەر كەمبوونەوەی خواردنەوەی مەی، دانانی زیاتری باج لەسەر مەی و سنوورداركردنی گەیشتن بەدەست بەئاسانی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئێران رێكخراوێك بە ئەنجامدانی هێرشەكەی ئەهواز تۆمەتبار دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
سوپای پاسدارانی ئێران، (رێكخراوی ئەحوازی) بە ئەنجامدانی هێرشەكەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆی ئەهواز تۆمەتبار دەكات كە نمایشێكی سەربازی لە باشووری خۆرئاوای وڵاتەكە كردە ئامانج و تێیدا 12 كەس كوژران و 60 كەسی تر برینداربوون.

رەمەزان شەریف، وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند”رێكخراوی ئەحوازی لە پشت ئەو هێرشەوە بوو كە كرایە سەر نمایشێكی سەربازی بە بۆنەی ساڵیادی جەنگی ئێران- عیراق (1980-1988)”.

شەریف بە ئاژانسی دەنگوباسی (ئیسنا)ی ئێرانی راگەیاندووە”رێكخراوی ئەحوازی لەلایەن سعودیەوە پشتیوانی دەكرێت و دەستی لە هێرشەكەی ئەمڕۆدا هەیە”.

(بەرەی دیموكراتی میللی ئەحوازی) كە بە (ئەحوازی) ناودەبرێت، وەها ناسراوە كە رێكخراوێكە داوای جیابوونەوەی ناوچەكانی باشووری ئێران و دامەزراندنی ئیدارەیەكی عەرەبی سەربەخۆ دەكات لەو ناوچانە.

لە هێرشەكەدا 12 كەس كوژران كە زۆربەیان پاسدار بوون و نزیكەی 60 كەسی تر برینداربوون، بەپێی میدیاكانی ئێرانیش، هێرشبەرەكان جلوبەرگی سەربازییان لەبەركردبوو، دواتر بەشێوەیەكی كوێرانە دەستدڕێژی گولـلەیان بەنێو ئەو سەربازانەدا كرد كە بەشدارییان لە نمایشە سەربازییەكەدا كردبوو، هێرشەكەش وەك میدياكان باسی دەكەن، نزیكەی 10 خولەكی خایەندووە.

ئاژانسی (ئیسنا)ی ئێرانی باسی لە كوژرانی 4 لە هێرشبەرەكان كردبوو، بەبێ‌ ئەوەی ژمارەی تەواوەتییان بخاتەڕوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

بەڤیدیۆ..ساتەوەختی تەقەكردن لە نمایشە سەربازییەكەی سوپای ئێران

خەڵك-بەشی هەواڵ

میدیاكانی ئێران بڵاویان كردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوار چەكداری نەناسراو هێرشیان كردوەتەسەر نمایشێكی سەربازی سوپای ئێران و بەپێی زانیارییەكان، تا ئێستا 12 كەس كوژراون و زیاتر لە 60 كەس بریندار بوون.

ئاژانسی ئیلنای ئێرانی چەند تۆمارێكی ڤیدیۆیی ساتەوەختی تەقەكرنی هێرشبەرەكان بڵاودەكاتەوە.
پێشتر بریكاری سیاسی پارێزگاری خوزستان ئاشكرایكرد، 11 كوژراو بوونیان هەیە و ژمارەیان لە زیادبووندایە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام
ریکلام
ریکلام

کوردستان

دوایین