ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

بە تۆمەتی خراپ بەكارهێنانی دارایی گشتییە
ئەڵمانیا سەرۆكی هەرێمی كەتەلۆنیا رادەستی ئیسپانیا دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
دادگایەكی ئەڵمانیا رایگەیاندووە، ئەگەر هەیە “كارڵس بۆدگمۆن” سەرۆكی پێشووی هەرێمی كەتەلۆنیا رادەستی ئیسپانیا بكرێت، ئەوەش بەتۆمەتی خراپ بەكارهێنانی دارایی گشتی، بەڵام دادگاكە داوایەكی بۆ رادەستكردنی  رەتكردۆتەوە كە پەیوەندی بە یاخیبوون لە حكومەتی مەدریدەوە هەیە.

ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەكی نزیك لە تیمی یاسایی تایبەت بە “بۆدگمۆن” بڵاویكردۆتەوە، سەرۆكی پێشووی هەرێمی كەتەلۆنیا، تانە لە بڕیاری رادەستكردنەكەی دەدات كە “لەسەر تۆمەتێكی نەشیاوە”.

بۆدگمۆن لە برۆكسلەوە بەرەو ئەڵمانیا هەڵات، ئەوەش دوای ئەوەی دادگاكانی ئیسپانیا فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەركرد، بەهۆی رۆڵی لە راگەیاندنی سەربەخۆیی كەتەلۆنیا لە تشرینی یەكەمی رابردوو، ئەم راگەیاندنەش لەلایەن حكومەتی مەدریدەوە بەپێی دەستوری ئیسپانیا، بە نایاسایی لەقەڵەمدرا.

وتەبێژی دادگای باڵا لە “شلسفیج هۆڵشتاین” رایگەیاندبوو”دادگاكە ئەم بەیانییە بڕیاریدا بۆدگمۆن بە تۆمەتی خراپ بەكارهێنانی دارایی گشتی، رادەستی ئیسپانیا بكرێت”.

وەك وەڵامێكیش بۆ ئەو بڕیارەی دادگا، داواكاران رایانگەیاندووە، كە بەمزوانە بڕیار لەسەر رادەستكردنی بۆدگمۆن دەدەن كە لە مانگی ئاداری رابردووەوە لەدوای هاتنی بۆ ئەڵمانیا دەستگیركراوە.

بڕیارەكەی دادگای ئەڵمانیا، دوای چاوپێكەوتنی رۆژی سێ‌ شەممەی رابردووی نێوان پیدرۆ سانتشیت سەرۆك وەزیرانی ئیسپانیا و كیم تۆرا سەرۆكی نوێی كەتەلۆنیا بوو، ئەمەش وەك هەنگاوێك بۆ هێوركردنەوەی باررگرژییەكانی نێوان بەرشەلۆنە و مەدرید.

جیهان

ترەمپ: پارەیەكی زۆرم بۆ ناتۆ كۆكردەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆك كۆماری ئەمەریكا ئاشكرایكرد، كۆبوونەوەكەی لەگەڵ سەرۆكی ڕوسیا زۆر باش بووەو ئەوەی لە راگەیەندنەكان باس لەوە دەكەن كە زیانی بۆ ئەمریكا هەبووە راست نییە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆك كۆماری ئەمریكا لە تویتەری خۆی بڵاویكردەوە، كاتێك بەشداریم كرد لە كۆبوونەوەیەكی گرنگی هاوپەیمانێتی ناتۆدا پارەیەكی زۆرم كۆكردەوە، كۆبوونەوەیەكی باشتریشم لەگەڵ سەرۆكی ڕوسیا ئەنجامدا، بەڵام بەداخەوە ڕووماڵی ڕاگەیاندنەكان بەم شێوەیەیە، هەواڵی ساختە ئێستا زۆر بووە.

وتیشی، هاوپەیمانێتی ناتۆ بێهێز بووە، بەڵام هێزەكەی بۆ گەڕایەوە، ئەوەش لە بەرژەوەندیی ڕوسیا نییە، ڕاگەیاندن تەنها ئاماژەیان بەوەدا كە من خراپ بووم لەگەڵ ڕابەرانی وڵاتانی هاوپەیمانێتی ناتۆدا، ئاماژەیان بە زیادبوونی پارەكە نەداوە.

كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەی ترەمپ لەگەڵ پۆتیندا بووە هۆی تووڕەبوونی هەردوو حزبی كۆمارییەكان و دیموكراتەكانی ئەمەریكاو ڕەخنەگران دەڵێن ترەمپ بەرژەوەندی ڕوسیای لەسەروو بەرژەوەندیی ئەمەریكا داناوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

داعش و تاڵیبان شەڕیان لە دژی یەک ڕاگەیاند

خەڵک-

نوسینگەی سەرۆکی ھەرێمی سەریپول لە باکوری ئەفغانستان ئاماژە بەوە دەکات، چەکدارانی داعش ھێرشیان کردۆتە سەر ماڵی سەرکردەیەکی تاڵیبان و لە ھێرشەکەدا چەند کەسێک لە ھەردوو لا کوژراون.

نوسینگەی زەبیحوڵڵا ئامانی، سەرۆکی ھەرێمی سەریپول لە باکوری ئەفغانستان بۆ رۆیتەرز ڕایگەیاندووە: چەکدارانی داعش لە ناوچەی سەیدیی سەر بە ھەرێمەکەیان چوونەتە سەر ماڵی بەرپرسێکی بزوتنەوەی تاڵیبان، لە ئەنجامی شەڕەکەشدا لانی کەم ١٥ چەکداری ھەردوو لا کوژراون و ٥ چەکداریش بریندار بوون.

ئەوەشی ڕاگەیاندووە: چەند رۆژێک دەبێت لە ئەفغانستان داعش و تاڵیبان شەڕیان لە دژی یەک ڕاگەیاندووە.

ھاوکات عەتائوڵڵا خۆگیانی، وتەبێژی سەرۆکایەتیی ھەرێمی نەنگەھار بە ھەمان ئاژانسی ڕاگەیاندووە: رۆژی دووشەممە ٢٠١٨/٧/١٦ بە هێرشی فڕۆکەیەکی درۆن (بێ فڕۆکەوان) سەرکردەیەکی داعش لە ھەرێمەکەیان کوژراوە.

ئەوەشی ڕاگەیاندووە، سەرکردە کوژراوەکەی داعش ناوی سابا گوڵە و بە محەمەد ئەلخوراسانی ناودەبرێت، ناوبراو بەرپـرسە لە کوژرانی سەدان کەس و پـێشتر تاڵیبان بووە و لە پاش سەرهەڵدانی داعش لە کۆتایـیەکانی ساڵی ٢٠١٤ پەیوەندی بەو گروپەوە کردووە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ترامپ لەبەرامبەر بەرپرسانی ئەمریکا بەرگریی لە وتەکانی دوێنێی دەکات

خەڵک-

پاش شەپۆلی توندی ناڕەزایی بەرپرسانی ئەمریکا لەبارەی وتەکانی دۆناڵد ترامپ لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی لەگەڵ ڤلادیمێر پۆتن، ئێوارەی ئەمڕۆ ترامپ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتەکانی دوێنێی دووبارە کردەوە.

کەمێک پێش ئێستا دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: “جارێکی دیکە دەیڵێمەوە، ڕوسیا ھیچ کاریگەرییەکی نەبووە لەسەر ئەنجامی ھەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ٢٠١٦.”

ئەوەشی ڕاگەیاند: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ڕوسیا ڕوویان لە باشی کردووە و لە داھاتوودا باشتریش دەبن.

ترامپ ئاماژەی بەوەش کرد: لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیا گەشتوون بە ڕێگاچارەی گونجاو بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و لەبارەی رۆژھەڵاتی ناوینیشەوە تووێژمان کردووە.

دوێنێ پاش تەواوبوونی کۆنگرەی رۆژنامەوانیی ترامپ و پۆتن لە شاری ھێلسێنکیی پایتەختی فنلاند، بەرپرسە ئەمریکاییەکان لێدوانی توندیان لەبارەی وتەکانی سەرۆکی وڵاتەکەیان بڵاوکردەوە و بە لاواز و ئەنجامدانی خیانەتی گەورە لە ئەمریکا تۆمەتباریان کرد.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین